ئەم پەڕەیە چاپ بکە
چوار شەممە, 05 تشرینی دووەم 2014 09:26

١٧٣ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی پێویستە بۆ وەرزی زستان گرنگ

 (هەولێر، ٤ی نۆڤێمبەر ٢٠١٤): نەتەوە یەکگرتووەکان بانگەشە دەکات بۆ ١٧٣.١ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی بۆ دەستنیشانکردنی پێویستیە بەپەلەکانی ١.٢٦ ملیۆن خەڵك لەسەرتاسەری عێراق کە پێویستیان بە هاوکاری هەیە بۆ وەرزی زستان. 

 

"سەرچاوەی زیاتری بەپەلە پێویستن" جاکلین بادکۆك، ڕێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، گووتی. "وەرزی زستان گەیشتووەتە ئێرە و لە زۆربەی بەشەکانی ووڵات دانیشتووانانی ئاوارە پێش وەختە بەر بارینی بارانی توند و با و گەردەلولەکان و و پلەکانی گەرمای نزم کەوتوون.  

لەوەتەی مانگی ١/٢٠١٤، ١.٩ ملیۆن خەڵك ئاوارەبوون لەسەرتاسەری عێراق، زۆربەیان هەڵاتوون لەگەڵ کەمێك لە جل و بەرگ بەسەر کۆڵیانەوە. 

نزیکەی بۆ لەسەدا ٥٠ی ئاوارەکان شوێنی پەنابەریان دۆزیوەتەوە لە ناوچە پلە بەرزەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، لەو شوێنەی کە پلەکانی گەرما لە وەرزی زستان دەتوانێت بێتە خوار پلەی سفری سەدی. 

بە سەدان و هەزاران خەڵک ناچارکراون بۆ نیشتەجێبوون لە باڵەخانە تەواونەکراوەکان و سەنتەرەکانی کۆکردنەوەی ئاوارەکان و باڵەخانە گشتیەکان، لەوانە قوتابخانەکان یان شوێن نیشتەجێبوونە نافەرمیەکان هەروەها لە شوێنی کراوە نیشتەجێبوون. 

خەملاندنێکی ٥١٦٠٠٠ عێراقی کە پێویستیان بە هاوکاری شوێنی نیشتەجێبوونی بەپەلە هەیە بۆ ئەم وەرزی زستانە، لەوانە ڕەشماڵە گونجاوەکان بۆ ئەم کەش و هەوایەی ئێستا، هەروەها جل و بەرگی گەرم و خۆراك و سووتەمەنی گەرمکەرەوە و چێشتلێنان  و خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان. 

خەملاندنێکی ١.١ ملیۆن منداڵ کە داوای چاودێری زیاتر دەکەن بە درێژایی مانگەکانی زستان بەهۆی هەوکردنی توندی سیەکان و نەخۆشیە درێژخایەنەکان، و زیاتر لە سەدا ٥٠ی ئەو ئاوارانە پێویستیان بە هەندێ جۆری سەرنجی پزیشکی دەبێت. 

جل و بەرگی گەرم و پێڵاوی زستانە بۆ کەمترین ٤٥٠٠٠٠ خەڵك، لەوانە ٢٢٥٠٠٠ منداڵ، بە پەلە پێویستن" بادکۆك گووتی. 

لەو ١٧٣ ملیۆن دۆلارە ئەمریکیە، ٧٠.٢ ملیۆن دۆلار پێویستە بۆ خۆراك، دوابەدوای کەل و پەلەکانی پەیوەندیدار بە شوێنی نیشتەجێبوون کە دەکاتە (٤٦.٣ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی)؛ کەل و پەلی سەرەکی ناوماڵ کە دەکاتە (٢٥ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی)؛ خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان کە دەکاتە (٢٣.٢ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی)؛ جل و بەرگ کە دەکاتە (٧.٥ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی)؛ و ئاو و خاوێنکردنەوە کە دەکاتە (٠.٩ ملیۆن دۆلار ئەمەریکی). 

هاوکاری خۆراك لەوانەیە لەناکاو ڕابوەستێ لە دوای مانگی ١ی ٢٠١٥. "هەتاوەکو پاڵپشتیە دارایەکان دەگەن، ئەو 1.8  ملیۆن خەڵکەی کە ئێستا کراونەتە ئامانج بۆ هاوکاری خۆراك ئەو هاوکاریەی کە ئەوان دەیانەوێت بە دەستیان ناگات، " بادکۆك گووتی. 

هاوکاری ڕزگارکردنی ژیان بۆ وەرزی زستان بریتی یە لە توخمێکی سەرەکی لە پلانی چاوپیاخشێندراوەی ستراتیژی وەڵامدانەوە، داوایەکی ٢.٢ ملیار دۆلاری ئەمەریکی کراوەتە ئامانج بۆ دەست نیشانکردنی پێویستیە مرۆییەکان و پاراستنی ٥.٢ ملیۆن عێراقی بەهۆی بەردەوامی توندوتیژی و نەبوونی ئەمن و ئاسایش تاوەکو مانگی ١٢ی ٢٠١٥. 

بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکەن بە:

دەیڤد سوانسۆن، بەرپرسی زانیاری گشتی نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.