پێنج شەممە, 20 تشرینی دووەم 2014 10:48

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كاروانی ئوتۆمبیله‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كاته‌ ئامانج

به‌غدا، ١٦ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ به‌یانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كاروانێكی ٣ ئوتۆمبیلی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ كرده‌ ئامانج به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ هیچ كوژراو و بریندارێكی لێنه‌كه‌وته‌وه‌ و كاروانه‌كه‌ش به‌ سه‌لامه‌تی گه‌یشته‌ شوێنی خۆی جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ یه‌ك له‌ ئوتۆمبێله‌كان زیانی سه‌ختی به‌ركه‌وت. 

 

سه‌باره‌ت به‌م رووداوه‌  نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ وتی "ئه‌م رووداوه‌ قێزه‌ونه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك كار ناكاته‌ سه‌ر به‌رده‌وامبوونی پشتگیریی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی كه‌ ده‌مێكه‌ له‌ناو ئه‌م توندوتیژییه‌دان. من لێره‌وه‌ ده‌مه‌وێ ستایشی تیمی‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بكه‌م كه‌ لێهاتوویییان بووه‌ مایه‌ی نه‌بوونی هیچ قوربانییه‌ك له‌ رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا. من زیاتر ئاواته‌خوازی كاركردنم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق بۆ به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه‌". 

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.