پێنج شەممە, 20 تشرینی دووەم 2014 15:20

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق ته‌قینه‌وه‌ تازه‌كه‌ی هه‌ولێر ریسوا ده‌كات

به‌غداد، ١٩ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٤:-  ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ نیگه‌رانی زۆری خۆی سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی عیراق ده‌ربڕی كه‌ چه‌ندان قوربانی لێكه‌وته‌وه‌. 

 

به‌ڕێز ملادینۆڤ، كه‌ ئێستا به‌ سه‌ردانێك بۆ ئاماده‌بوون له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ شاری نیۆركه‌، له‌مباره‌وه‌ وتی "من به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كاره‌ تیرۆرییه‌ ترسنۆكانه ده‌كه‌م و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانییان ده‌كه‌م".   

ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "من دڵنیام كه‌ مكوڕی خه‌ڵكی ئاشتیویستی عیراق زۆر به‌هێزتره‌ له‌وه‌ی كه‌ تیرۆر كاری تێ بكات و له‌كۆتاییشدا ئاشتی و سه‌قامگیری هه‌ر به‌دی دێن". 

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.