چوار شەممە, 03 کانونی یەکەم 2014 10:41

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق ده‌ستخۆشی له‌ رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد ده‌كات و به‌خاڵی وه‌رچه‌رخانی گرنگیشی ناوده‌بات

به‌غدا، ٢ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له‌ رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی فیدڕالی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌ پێناو چاره‌سه‌ركردنی چه‌ندان پرسی هه‌ڵواسراودا. 

 

به‌ڕێزیان له‌مباره‌و وتی "من به‌ تاسه‌وه‌ ده‌ڕوانمه‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێك و ئاشتییانه‌ به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ‌ هه‌رێمی كورستانی عیراق و كه‌ركوكیشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ناردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی گشتیی عیراق و هه‌روه‌ها ناردنی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش". 

هه‌روه‌ها وتیشی "من ده‌ستخۆشی له‌ هه‌ر دوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێزان حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی و نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م بۆ سه‌ركردایه‌تیكردن و نیشاندانی گیانی ئاشته‌وایی له‌ گه‌یشتن به‌م رێككه‌وتنه‌ دڵخۆشكه‌ره‌. له‌راستیدا، ته‌نها گفتوگۆی راسته‌وخۆ و راشكاوانه‌ ده‌توانێت رێككه‌وتنێك به‌دی بێنێت كه‌ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عیراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات". 

له‌ كۆتاییدا، به‌ڕێز ملادینۆڤ وتی " داوا له‌ سه‌ركرده‌كان ده‌كه‌م كه‌ له‌سه‌ر هه‌مان گیانی ئاشته‌وایی و یه‌كڕیزی سه‌باره‌ت به‌ كاره ‌له‌پێشینه‌ به‌په‌له‌كان به‌رده‌وام بن به‌ په‌سندكردنی بودجه‌ی فیدرالی ٢٠١٥ه‌شه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندان یاسای گرنگی تر و كاركردنیش بۆ ئه‌نجامدانی ئاشته‌وایی نیشتمانی و گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ نێوان پێكهاته‌كانی عیراقدا". 

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.