دوو شەممە, 26 کانونی دووەم 2015 10:07

كه‌ربه‌لا میوانداری كۆڕبه‌نده‌مێزگردێك ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ پێكه‌وه‌ژیان و گفتوگۆی نیشتمانی و ئاشته‌وایی

به‌غداد، ٢٥ی كانونی دووه‌می ٢٠١٥:- دوای به‌ستنی مێزگرده‌كه‌ی به‌غداد له‌ ٢٦-٢٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٤ له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ عیراقییه‌كاندا سه‌باره‌ت به‌ یه‌كڕیزیی نیشتمانی و ئه‌نجامدانی به‌دواداچوونی دواتریش بۆ راسپارده‌كانی ئه‌و مێزگرده‌، ئه‌مڕۆ له‌ كه‌ربه‌لا نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ سه‌رپه‌رشتی یه‌كێك له‌ زنجێره‌ مێزگرده‌كانی كرد له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵگا و سه‌ركرده‌ ئاینییه‌كان و سه‌رهۆزه‌كان و پیاوانی ئاینی له‌ پارێزگاكانی كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و بابل. مێزگردی دووه‌میش وا بڕیاره‌ كه‌ له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی شوباتدا له‌ به‌سڕه‌ ئه‌نجام بدرێت.  

 

به‌ڕێزیان له‌مباره‌وه‌ وتیان "له‌راستیدا یه‌كده‌نگیی به‌شداربووان بۆ گه‌شه‌دان به‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ و گفتوگۆی نیشتمانی و ئاشته‌وایی هانده‌ره‌ و ئه‌م پشتگیرییه‌ش گه‌شه‌ به‌ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ خێراكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی و هه‌وڵه‌كانی ئاشته‌وایی ده‌دات".  

هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌دا‌، به‌شداربووان  جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی به‌هێزكردنی یه‌كڕیزیی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌كردنی ناكۆكییه‌كانی پێشتری كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی. 

به‌ڕێز ملادینۆڤ هه‌روه‌ها وتیشی "مایه‌ی دڵخۆشییه‌ كه‌ پیاوانی ئاینی و سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵگا خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ كۆمه‌ڵگاكانیان بۆ سه‌رلیستكردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌وڵه‌كانی ئاشته‌وایی  و گه‌شه‌پێدانی گفتوگۆی گشتگر له‌ عیراقدا هه‌یه‌. ئه‌م جۆره‌ په‌یامانه‌ پێویسته‌ درێژه‌یان پێ بدرێت بۆ له‌خۆگرتنی پره‌نسیپی متمانه‌ و گشتگری و گۆده‌نگی له‌نێوان پێكهاته‌كانی عیراقدا" .  

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.