یەک شەممە, 15 شوبات 2015 11:10

نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كوشتنی سه‌رۆ‌ك هۆزەکە‌ شه‌رمه‌زار ده‌كات

به‌غداد،١٤ی شوباتی ٢٠١٥:-  ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ به‌ توندی ئیدانه‌ی غافڵكوژیی شێخ قاسم سوێدان ئه‌لجه‌نابی و پاسه‌وانه‌ یاوه‌ره‌كانی كرد كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ كرانه‌ ئامانج . 

 

به‌ڕێز ملادینۆڤ له‌مباره‌وه‌ وتی "من به‌توندی ئه‌م غافڵكوژییه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌م. له‌راستیدا ئه‌مه‌ تاوانێكی قێزه‌ونه‌ كه‌ به‌هیچ كڵۆجێك مایه‌ی قبوڵكردن نییه‌ و تاوانه‌كه‌ش دژی هه‌موو بنه‌ماكانی مرۆڤایه‌تی و ره‌وشتجوانییه‌". 

ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "من وێڕای داواكردنم له‌ ده‌زگاكانی كاراكردنی یاسا بۆ  ئه‌نجامدانی كاری به‌په‌له‌ بۆ په‌لكێشكردنی تاوانباران بۆ به‌رده‌م دادگا، سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆشم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شێخ قاسم و قوربانییانی تر ده‌كه‌م".  

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.