به‌رێزیان له‌مباره‌وه وتیان "به گوێره‌ی زانیارییه‌كانمان ره‌نگه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له لایه‌ن چهكدراهكانی داعشه‌وه (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام) یان رفێندرابن و یانیش كوژرابن".
ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "ئه‌م جۆره راپۆرتانه گه‌واهیده‌ری ئه‌وه‌ن كه دڕنده‌ییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه به پێچه‌وانه‌ی یاسا جیهانییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و رێزگرتنی له بنه‌ما شارستانییه‌كان هێشتا هه‌ر درێژه‌یان هه‌یه ".
ئه‌و له كۆتاییدا وتی "من داوا له حكومه‌تی عیراق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م كه چی له ده‌ستیان دێت بۆ ئازادكردنی ئه‌و ناوچه‌یه له ده‌ستی ئه‌و گرووپه تیرۆریسته بیكه‌ن بۆ سووككردنی كۆژانه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی به‌غدادی".