ئەم پەڕەیە چاپ بکە
سێ شەممە, 24 شوبات 2015 09:37

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیگه‌ارنی سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی به‌غدادی ده‌رده‌بڕێ

به‌غداد، ٢٤ی شوباتی ٢٠١٥:-  ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه‌ ده‌ربڕی كه‌ باس له‌ بارودۆخی ناوچه‌ی به‌غدادیی پارێزگای ئه‌نبار ده‌كه‌ن.

 

به‌رێزیان له‌مباره‌وه‌ وتیان "به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانمان ره‌نگه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ لایه‌ن چه‌كدراه‌كانی داعشه‌وه‌  (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام)  یان رفێندرابن و یانیش كوژرابن".   

ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "ئه‌م جۆره‌ راپۆرتانه‌ گه‌واهیده‌ری ئه‌وه‌ن كه‌ دڕنده‌ییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا جیهانییه‌كانی مافه‌كانی  مرۆڤ و رێزگرتنی له‌ بنه‌ما شارستانییه‌كان هێشتا هه‌ر درێژه‌یان هه‌یه‌ ".  

ئه‌و له‌ كۆتاییدا وتی "من داوا له‌ حكومه‌تی عیراق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م كه‌ چی له‌ ده‌ستیان دێت بۆ ئازادكردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ ده‌ستی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریسته‌ بیكه‌ن  بۆ سووككردنی كۆژانه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی به‌غدادی".