دوو شەممە, 02 ئازار 2015 09:57

راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به‌ وێرانكارییه‌كانی داعش له‌ شوێنه‌ ئاینی و كه‌لتورییه‌كانی شاری موسڵ

نیویۆرك - ٢٧ی شوباتی ٢٠١٥: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌ توندی كاره‌ دڕاندانه‌كانی ئێستای داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام )یان له‌ عیراق ریسوا كرد وه‌ك رفاندنی ١٠٠ سه‌ره‌ك هۆزی له‌ ده‌ره‌وه‌ی تكریت له‌ ٢٥ی شوبات و سوتاندنی ٤٥ عیراقی له‌ شارۆچكه‌ی به‌غدادی له‌ ١٧ی شوبات و هیرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی رۆژانه‌ دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی به‌غداد و وێرانكردنی به‌ ئه‌نقه‌ستی ئه‌و  كه‌له‌پوره‌ ئاینی و كه‌لتورییانه‌ی ناو موزه‌خانه‌ی شاری موسڵ ‌ كه‌ هه‌رگیز جارێكی تر په‌یدا نابنه‌وه‌ ‌ له‌گه‌ڵ گڕبه‌ردان له‌ هه‌زاران په‌رتوك و ده‌ستنوسی ده‌گمه‌نی په‌رتوكخانه‌ی ئه‌و شاره‌.  

 

هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن جه‌ختیان له‌سه‌ر ریسواكردنی كاره‌كانی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریسته‌ كرده‌وه‌  له‌ وێرانكردنی شوێنه‌وارییه‌ كه‌لتوری و ئاینییه‌كانی عیراق و سوریا و به‌ نیگه‌رانیشه‌وه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد  كه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ دڕنده‌یه و هه‌ندێ خه‌ڵك و كۆمه‌ڵی تری سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ كه‌وتوونه‌ته‌ په‌یداكردنی داهات له‌رێگه‌ی به‌قاچاغبردن و تاڵانكردنی كه‌لوپه‌له‌ كه‌لتورییه‌كانی شوێنه‌واره كۆنه‌كان و موزه‌خانه‌كان و په‌رتوكخانه‌كان و ئه‌رشیفه‌كان و شوێنه‌كانی تری عیراق و سوریا له‌ پێناو گه‌شه‌دان به‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ چه‌كداركردن و به‌هێزكردنی توانای كرده‌  سه‌ربازییه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌ تیرۆریستییه‌كانیان.  

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ئه‌وه‌یان دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ رێكخراوی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) ده‌بێ له‌ناوببرێت و ئه‌و توندوتیژی و رق وكینه‌ و لێنه‌بور‌ده‌ییه‌ی كه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ په‌یڕه‌وی ده‌كات ده‌بێ له‌ ره‌گه‌وه‌ هەڵبکێشرێت. ئه‌ندامه‌كان هه‌ره‌وها زیاتر پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌م جۆره‌ كاره‌ دڕنده‌ و قێزه‌ونه‌ به‌رده‌وامانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌وه‌ نه‌ك هه‌ر نایان ترسێنێ به‌ڵكوو مكوڕی و پێداگری حكومه‌ت و ده‌زگاكان، به‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌ له‌ناوچه‌ به‌ركه‌وته‌كانن، بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی  داعش زیاتر ده‌كات هه‌روه‌ك له‌ بڕیاره‌كانی "ئه‌نجومه‌نی ئاسایش"یش به‌ ژماره‌كانی ٢١١٦ (٢٠١٤) و ٢١٧٠(٢٠١٤) و ٢١٩٩(٢٠١٥) ئاماژه‌ی پێدراوه‌ ‌ و خه‌ختیش له‌سه‌ر پایه‌ندیی ته‌واو و جێبه‌كێردنی بێچه‌ندوچوونی  گشت وڵاته‌ ئه‌ندامه‌كانه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ (بڕیاری ١١٦٢٥ و ١١٧٩٩). 

ئه‌وان دڵنییایی ئه‌وه‌شیان دا كه‌ هه‌رگیز هیچ جۆره‌ كارێكی توندوتیژی یان تیرۆر ناتوانێت رێڕه‌وی ئاشتی و و  دیموكراسی بنیاتنانه‌وه‌ له‌ عیراق بگۆڕێت به‌وپێیه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌روه‌ریی یاسا و رێزگرتن له‌ مافه‌كانی مرۆڤ دامه‌زراون و له‌لایه‌ن خه‌ڵك و حكومه‌تی عیراق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه‌‌ پشتگیرییان لێ ده‌كرێت. ئه‌ندامانی به‌ڕێز ئه‌وه‌شیان وه‌بیر وڵاته‌كان هێنایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ دڵنیابن له‌وه‌ی كه‌ رێوشوێنه‌كانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌گه‌ڵ پابه‌ندییه‌كانی یاسای جیهانی و به‌تایبه‌تیش مافه‌كانی مرۆڤ و په‌ناهنده‌یی و یاسای جیهاندا (به‌گوێره‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ژماره‌ ١١٧٩٩) ده‌گونجێن

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.