بەڕێز ملادینۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە: "ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کە لەلایەن هێزی ئاسمانی نێودەوڵەتی و عیراقی پاڵپشتی دەکرێن پێویستە زۆر وریا بن کە هاووڵاتییانی مەدەنی نەبنە قوربانی و هەروەها ئەوپەڕی ڕێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ یاسای مرۆیی". ئەو هەروەها داوای لە حکومەت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە کاری بەپەلە بکەن بۆ دابین کردن و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئەوانەی کە پێویستییان پێ هەیە و هەروەها دڵنیایی بدەن کە ئەو کەسانەی لەدەست داعش ڕایانکردووە بە سەلامەتی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.