یەک شەممە, 08 ئازار 2015 10:40

راگه‌یاندراوی وته‌بێژی سكرتێری گشتی سه‌باره‌ت به‌ وێرانكردنی نه‌مرود له‌ عیراق

نیویۆرك ٦ی ئاداری ٢٠١٥: سكرتێری گشتی به‌وپه‌ڕی توندییه‌وه‌ ئیدانه‌ی درێژه‌كێشانی كاره‌كانی تیرۆر و پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌لایه‌ن داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام )ه‌وه‌ ده‌كات به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ پلان بۆدانراوه‌شه‌وه‌ كه‌ دژی كه‌له‌پووری عیراق ئه‌نجامی ده‌دات وه‌ك هێرشه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی بۆ سه‌ر شوێنه‌واره‌كانی نه‌مرود. 

 

وێڕای ده‌ربرینی نیگه‌رانی زۆری سه‌باره‌ت به‌م كارانه‌، به‌ڕێزیان داوا له‌ سه‌ركرده‌ ئایینی و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش‌‌ ده‌كات بۆ شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌م هێرشه‌ قێزه‌ونانه‌. وێرانكرنی مه‌به‌ستدرانه‌ی پاشماوه‌ی كه‌لتوریمان نه‌ك هه‌ر تاوانی جه‌نگه‌ به‌ڵكو هێرشیشه‌ بۆ سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی.   

هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ ئیرینا بۆكاڤای به‌رپرسی یونیسكۆ كۆ ده‌بێته‌وه‌. ئه‌و داوایه‌كه‌ی له‌ ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ بۆ پێشگرتن له‌ درێژه‌كیشانی‌ ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌ و به‌قاچاغبردنی كه‌له‌پوره‌كان چونكه‌ راسته‌وخۆ ده‌بنه‌ هۆی دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ تیرۆر. 

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.