دوو شەممە, 09 ئازار 2015 09:03

راگه‌یاندراوی سكرتێری گشتی سه‌باره‌ت به‌ درێژه‌كێشانی وێرانیكردنی شوێنه‌واره‌ كه‌لتورییه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌

نیویۆرك ٨ی ئاداری ٢٠١٥: دوای بیستنی هه‌واڵی ته‌ختكردنی شاری حه‌زه‌ری باكوری عیراق  له‌لایه‌ن داعش  (ده‌و‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) ه‌وه، كه‌ شوێنه‌وارێكی كۆنی ناو لیستی شوێنه‌واره‌ جیهانییه‌كانی رێكخراوی یونیسكۆیه‌،‌ هه‌روه‌ها ‌ سه‌باره‌ت به‌ درێژه‌كێشانی وێرانكردنی شوێنه‌واره‌ كۆنه‌كان سكرتێری گشتی توڕه‌ییی و بێزاری خۆی ده‌ر‌بڕی. 

 

به‌ڕێزیان داوایان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێودوه‌ڵه‌تی كرد كه‌ هه‌رچی زووه‌ سنورێك بۆ ئه‌م كاره‌ تیرۆرییه‌ قێزه‌ونانه‌ دابنێت و پێشیش له‌ به‌ قاچاغبردنی نایاساییانه‌ی كه‌له‌پوره‌ دزراوه‌كان بگرێت هه‌روه‌ك بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش به‌ ژماره‌كانی ٢١٧٠ (٢٠١٤) و ٢١٩٩ (٢٠١٥) داوایان كردوووه‌. 

جه‌نابی سكرتێر جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ وێرانكردنی پاشماوه‌ كه‌لتورییه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست به‌ تاوانی جه‌نگ هه‌ژمار ده‌ه‌كرێت و تاوانبارانیش پێویسته‌ په‌لكێشی دادگا بكرێن. 

 

 

 

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.