پێنج شەممە, 19 ئازار 2015 19:51

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سكرتێر گشتی په‌یام بۆ به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی نه‌ورۆزه‌وه‌ ٢١ی ئاداری ٢٠١٥

یادكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی نه‌ورۆز هه‌لێكی زێڕینه‌ بۆ به‌یه‌كه‌وه‌ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ئاهه‌نگگێڕان و ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و نیشاندانی رێزی دوولایه‌نه‌. ئه‌و رۆژه‌ كاتی هاوئاهه‌نگی و یه‌كگرتنه‌ له‌ نێوان گه‌له‌كاندا كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ كاتی شه‌ڕدا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌. 

 

نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ مانایه‌كی تایبه‌تتری هه‌یه‌ له‌وكاته‌ی كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان سه‌رقاڵی كاركردنه‌ بۆ داڕشتنی دیدێكی تازه‌ بۆ ئاینده‌ و هێنانه‌دی رێكه‌وتنی جیهانی پڕمانا سه‌باره‌ت به‌ ژینگه‌. ئه‌ كاره‌ سه‌رلیستانه‌ی ساڵی ٢٠١٥ له‌گه‌ڵ گیانی نه‌ورۆزدا به‌ته‌واوی گونجاون كه‌ گه‌شه‌دان‌ به‌ سازان له‌ نێوان خه‌ڵك و  سروشتدا بۆ په‌ره‌دان بۆ هاوكاری له‌ پێناو ئاشتییه‌كی درێژخایه‌ندا ده‌گرێته‌وه‌. 

ئه‌م "سه‌ری ساڵی تازه‌"یه‌  ، كه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی به‌هاریشدا هاوزه‌مانه‌ ، بۆ گه‌لانی ئاسیای رۆژهه‌ڵات و ناوین  و خواروی و  قه‌وقاس و به‌ڵكان و چه‌ندان وڵاتی تر چه‌ندان ئاهه‌نگ و رێوره‌سمی له‌خۆده‌گرێت. له‌لایه‌كی  تریشه‌وه‌، نه‌ورۆز به‌ گوێره‌ی "رێككه‌وتنی رێكخراوی یونیسكۆ بۆ پاراستنی كه‌له‌پوری كه‌لتوریی ناماددی" له‌ "لیستی ناماددیی شوێنه‌واری مرۆڤایه‌تی"دایه‌. 

من هیوای نه‌ورۆزیكی خۆشتان بۆ ده‌خوازم . ده‌با گیانی نه‌ورۆز به‌ درێژایی ساڵ  له‌ گه‌ڵمان بێت. 

 

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.