یەک شەممە, 22 ئازار 2015 11:17

لە ڕۆژی نەورۆزدا، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق، بەڕێز جۆرجی بوستین داوا لە هەموولایەک دەکات کە پەرە بە یەکڕیزی و خۆڕاگری بدەن

بەغدا، ٢١ی ئادار ٢٠١٥- لە ڕۆژی جیهانی نەورۆزدا، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق، بەڕێز جۆرجی بوستین گەرمترین ڕیزوسڵاوی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاڕاستەی ئەو خەڵکانە دەکات کە یادی ئەو ڕۆژە دەکەنەوە. هەروەها داوا لە هەموو هاووڵاتیانی عیراقی دەکات کە ڕووبەڕووی هەموو ئەو مەترسییانە ببنەوە کە داهاتووی عیراق دەخەنە مەترسییەوە. 

 

بەڕیز بوستین وتی: " حەزدەکەم لەم بۆنەیەدا و لەم ڕۆژە جوانەدا نامەی یەکریزی و خۆڕاگری و کلتووری هەمەڕەنگ و گفتوگۆ ڕیزگرتنی دوولایەنانە بگەیەنمە خەڵکی عیراق کە ئەمانە لە هەموو شتێکی دیکە گرنگترن بە تایبەتی لە کاتی مەترسیداردا". هەروەها ئاواتەخوازە کە هەوڵی بەردەوام هەبێت بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی پڕشنگدار بۆ هەموو عیراقییەکان.

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.