یەک شەممە, 22 ئازار 2015 11:23

جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق، بەڕێز جۆرجی بوستین دەستخۆشی لە حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان دەکات دەربارەی پابەندبوونی دوولایەنانە بە ڕێکەوتنەکەیان لەسەر نەوت

بەغدا، ٢٠ی ئادار ٢٠١٥- جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق، بەڕێز جۆرجی بوستین خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنەکەی وەزیری دارایی، بەڕێز هۆشیار زێباری کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ٤٢٠ ملیۆن دۆلاری لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە بەدەست گەیشتووە لەڕێگەی داهاتی نەوتەوە. 

 

بەڕێز بوستین وتی:" ئەم ڕەوانەکردنەی پارە لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوە نیشاندەدات کە هەردوولا پابەندن بە سەرخستنی ئەو ڕێککەوتنەی نێوانیان کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو واژوویان کرد". هەروەها داوای لە هەردوولا کرد کە بە گیانی هاوکاری بەندەکانی ئەو ڕێککەوتننامەیە جێبەجێ بکەن بۆ بەرژەوەندی عیراق و هاووڵاتیانی عیراق. 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.