چوار شەممە, 01 نیسان 2015 13:28

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستخۆشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی تكریت له‌ هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق ده‌كات

بەغدا، ١ نیسان ٢٠١٥ - نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش ده‌ستخۆشی له‌ هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق  ده‌كات بۆ رزگاركردنی شاری تكریت له‌ ده‌ست داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) و هێزه‌ وابه‌سته‌كانی.  

 

وێڕای ده‌ربڕینی ئاماده‌یی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌تی نیشتمانی و حكومه‌تی خۆجێیی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ به‌هاناوه‌چوونی هه‌زاران لێقه‌وماو، به‌ڕێزیان وتیان "له‌راستیدا ئه‌مه‌ سه‌ركه‌وتنی گشت عیراقییه‌كانه‌". 

ئه‌و، وێڕای داواكردنیشی له‌حكومه‌تی عیراق بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌ هه‌مووو ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ست داعش تووشی ده‌ربه‌ده‌ری ببوون ده‌توانن به‌ سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان له‌گه‌ڵ به‌په‌له‌ دابینكردنی یارمه‌ته‌ مرۆییه‌كانیش بۆیان، هه‌روه‌ها وتیشی "پێویسته‌ ئاسایش و سه‌لامه‌تیی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌ گوێره‌ی بنه‌ما بنچینه‌ییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و یاسا مرۆییه‌كان  بپارێزرێن".

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.