چوار شەممە, 06 ئایار 2015 13:52

دروست كردنی كه‌مپی ئاوه‌ره‌كانی ناوه‌خۆ له‌ شێخان باكوری عێراق

 5 مایۆ 2015: له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو زیاتر له‌ 500 خێزان گوێزرانه‌وه‌ بۆ ناو كه‌مپی شێخان كه‌ بۆ ئاواره‌كانی ناوه‌خۆ دروست كراوه‌ وه‌ هه‌روه‌ ها سه‌دانی تریش له‌ ڕۆژه‌كانی داهاتوو ده‌چنه‌ كه‌مپه‌كه‌وه‌. كه‌مپه‌كه‌ به‌ به‌پشكداری چه‌ند هاوبه‌شی فریاگوزار و پشتیوانی چه‌ند كۆمه‌ك به‌خشێك دروست كراوه‌ كه‌ شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ 1000 خێزانی ئاواره‌ی ناوه‌خۆ دابین ده‌كات. 

IOM له‌ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌ی ماددی(دارایی -سه‌رمایه‌) له‌ شانشینی عه‌ره‌بی سعودی پشكداری كرد له‌ رووی ته‌كنیكی له‌ دیزاین كردن و دروست كردنی كه‌مپه‌كه‌ و هه‌روه‌ها دانانی تۆڕی كاره‌با و چه‌ورێژكردنی ڕێگاكان و دابین كردنی بینایه‌ی ئاماده‌كراو بۆ یه‌كه‌ كارگێڕیه‌كان و بنكه‌ی ته‌ندروستیش. ژووری چێشتخانه‌ بۆ هه‌ر خێزانێك ئاماده‌كراوه‌ كه‌ حه‌وزه‌كانی شوشتن له‌ خۆ ده‌گرێت و كاره‌بای بۆ ڕاكێشراوه‌. 

IOM دابین كردنی كارمه‌ند و به‌ڕێوه‌بردنی بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ په‌ككه‌وته‌كانیش پێی بگه‌ن. هه‌روه‌ها هاوكاری ده‌روونی پێشكه‌ش به‌ خێزانه‌كان ده‌كات به‌ تایبه‌تیش ژن و منداڵ. چاڵاكیه‌كان پێشكه‌شكردنی ڕاوێژكاری ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تیش له‌ خۆ ده‌گرن جا چ بۆ تاك یاخود كۆ. له‌گه‌ڵ ڕه‌خساندنی هه‌لی وه‌رزش و یاری كردن به‌ شوێنی یاری منداڵانیشه‌وه‌. 

IOM هه‌ڵسا به‌ گواستنه‌وه‌ی خێزانه‌كان بۆ شێخان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگای دهۆك و تیمه‌كانی ئه‌ركی جیاواز له‌ UNHCR به‌ هاوبه‌شی هه‌ڵسان به‌ پڕۆسه‌ی ده‌ستنیشان كردنی خێزانه‌كان. زۆربه‌ی خێزانه‌كان له‌و باله‌خانانه‌ ده‌ژیان كه‌ ته‌واو نه‌بوون و چۆڵكرابوون له‌ پارێزگای دهۆك. 

كه‌مپی شێخان له‌ ژێر ڕێنمایی پارێزگای دهۆك دروست كراوه‌ به‌ هاوبه‌شی IOM و International Humaniterian Partnership و Technisches Hilfswerk و Action Against Hunger. UNHCR ڕۆلی هه‌ماهه‌نگیكاری تێدا گێڕاوه‌. ئێستا كه‌مپه‌كه‌ به‌ ته‌واوی ئاماده‌یه‌و له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ ڕاده‌ستی پارێزگای دهۆك ده‌كرێت. 

دهۆك زۆرترین ژماره‌ی ئاواره‌ی ناوه‌خۆیی لێیه‌ له‌ ناو پارێزگاكانی تردا. كه‌مپی شێخان 16ه‌مین كه‌مپه‌ له‌ ناوچه‌كانی ژێر ئیداره‌ی دهۆك ، 2 كه‌مپی تریش له‌ قۆناغه‌كانی دروست كردن دان به‌ڵام هێشتائاواره‌كانی ناوه‌خۆ پێویستیان به‌ شوێنی نیشته‌جێبون ماو. 

له‌ نزیكه‌ی 450000 ئاواره‌ی ناوه‌خۆ له‌ دهۆك 38% هێشتا له‌و باله‌خانانه‌ ده‌ژین كه‌ ته‌واو نه‌كراون و چۆڵكراون، 30% له‌ كه‌مپ، 16% خانوی كرێ، 10% له‌گه‌ڵ خزمه‌كانیان و هه‌روه‌ها 6% له‌ هوتێل و شوێنه‌ نا ڕه‌سمیه‌كان و شوێنه‌ ئایینیه‌كاندان. له‌ كۆی ئه‌م ژماره‌یه‌ش دا 37% له‌ ژێر ته‌مه‌نی 14 ساڵی دان. زۆربه‌ی ئه‌م ئاوارانه‌ خه‌ڵكی پارێزگای نه‌ینه‌وان و له‌ ئابی 2014 به‌ هۆی توند و تیژی شنگال ئاواره‌ بوون. به‌ گوێره‌ی تۆمار و ئاماری IOM و پڕۆفایلی پارێزگای دهۆكی IOM كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌ بڵاوكرانه‌وه‌ ئه‌وان پێویستی هه‌نوكه‌یی و زۆریان بریتین له‌ شوێنی نیشته‌ جێبوون، داهات، كه‌ل و په‌لی ناوماڵ، خواردن و خزمه‌ت گوزاری ته‌ندروستی. 

سادیه‌ ته‌مه‌نی 23 ساڵه‌ و دایكی 2 منداڵه‌. ئه‌و و هاوسه‌ر و مناڵه‌كانی له‌ ئابی 2014 ئاواره‌ بوون. ئه‌وان (ئه‌مخێزانه‌ پێشترله‌ قوتابخانه‌یه‌ك ده‌ژیان تازه‌ گوازراوه‌تنه‌وه‌ بۆ كه‌مپی شێخان. سادیه‌ ده‌یگوت كه‌ ده‌یهه‌ویست چێشتخانه‌ی هه‌بێت و ده‌ستی بگاته‌ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی. " ئێمه‌ ساردكه‌ره‌وه‌یێكمان كڕی كه‌ زانیمان كه‌ به‌م زوانه‌ شوێنێكمان ده‌بێت لێی دابنێین، و چێشتخانه‌ش تا چێشتی لێ ئاماده‌ بكه‌م. ئه‌و شته‌ گرانبه‌هایانه‌شی كه‌ له‌گه‌ڵ خۆمان هێناومانه‌ ده‌توانین هه‌ر له‌وێ هه‌ڵیان بگرین چونكه‌ داده‌خرێت و كلیلی هه‌یه‌. هه‌روه‌ها من خۆشحاڵم كه‌ ئه‌م كه‌مپه‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی خۆی هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانم مناڵه‌ ته‌مه‌ن 16 مانگی و 3 ساڵه‌كه‌می بۆ به‌رم و لێره‌ باشتر ده‌توانم خزمه‌تیان بكه‌م". 

به‌ڕێوه‌به‌ر ی IOM له‌ عێراق تۆماس لۆسه‌ر وه‌یس ووتی: "دروست كردنی كه‌مپی شێخان هه‌وڵێكی هه‌ره‌وه‌زی بوو له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كان و ده‌سته‌ڵاتدارانی دهۆك بۆ دروست كردنی كه‌مپێكی ته‌واو چاڵاك. كه‌مپی شێخان شوێنی نیشته‌جێبونی پارێزراو و یارمه‌تی بۆ 1000 خێزان دابین ده‌كات. به‌ڵام زیاتر له‌ 115000 خێزانی ئاواره‌ی ناوه‌خۆ هێشتا پێویستیان به‌ شوێنی نیشته‌جێبونی باشترهه‌یه‌. ئێمه‌ هیوامان وایه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و هاوبه‌شه‌كانمان ئه‌م پێویستیانه‌ بگه‌یه‌نینه‌ ته‌واوی عێراق. 

له‌ كاتی سه‌ردانی كه‌مپی شێخان به‌ڕێز ئیدریس سالح به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌ پارێزگای دهۆك, سه‌رپه‌رشتی تیمی ته‌كنیكی IOM ی به‌رز نرخاند. "IOM كاری زۆری بۆ ئاواره‌كانی دهۆك كردووه‌ وئێمه‌ خۆشحاڵین به‌و كارانه‌ی كه‌ له‌ كه‌مپی شێخان ئه‌نجامی ده‌دات هه‌ر له‌ دابین كردنی ڕێگا ناوخۆیه‌كان، چێشتخانه‌، بنكه‌ی ته‌ندروستی، تۆڕی كاره‌بایی ناوخۆ و یه‌كه‌ ئیداریه‌كان. هه‌روه‌ها IOM شاره‌زایی ته‌كنیكی خۆی به‌ كار هێنا بۆ سه‌ركه‌وتن به‌ سه‌ر ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م دروست كردنی كه‌مپی شێخان. "

تۆمار ی به‌ دوا دچوونی IOM بۆ ئاواره‌ ناوخۆییه‌كان 2674080 عێراقی له‌ ناوه‌خۆ ئاواره‌ن( 445680 خێزان) له‌ مانگی یه‌كی 2014 تا مانگی چواری 2015. دوایین ئاماره‌كان له‌ هه‌فته‌كانی داهاتوو بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌. 

نوێترین ئامار و داتا نه‌خشه‌ی IOM و ئه‌وانه‌ی پێشوتریش لێره‌ هه‌ن:

http://iomiraq.net/dtm-page

پڕۆفایلی دهۆكی IOM: 

http://iomiraq.net/reports/dahuk-governorate-profile-april-2015

بۆ زانیاری زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ ساندرا بلاك له‌ IOM عێراق ته‌له‌فۆن 09647512342550 

ئیمه‌یل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.