هەینی, 15 ئایار 2015 03:00

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش رووداوه‌كه‌ی ئه‌عزه‌مییه‌ شه‌رمه‌زار ده‌كات و ستایشی كاری حكومه‌تی عیراقیش ده‌كات

به‌غداد، ١٥ی ئایاری ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ قێزه‌ونه‌ی دوێنیێ كرد كه‌ چه‌ند تاوانبارێك به‌ مه‌رامی گڵاویان هێرشیان كرده‌ سه‌ر باره‌گای وه‌قفی سوننه‌ له‌ ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه‌ و ئاگریان به‌ردایه‌ چه‌ند خانوویه‌ك كه‌ بوووه‌ مایه‌ی مردن و برینداركردنی خه‌ڵكی بێتاوان كه‌ له‌ ناو ماڵه‌ گرگرتووه‌كانیاندا ‌ گیریان خواردبوو.  

 

به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه‌ وتی "من ده‌ستخۆشی له‌ جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و پیاوانی به‌ڕێزی ئاینی ئه‌عزه‌مییه‌ ده‌كه‌م كه‌ توانییان به‌ پاڵپشتیی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ ژیرانه‌ له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه‌دا‌ بكه‌ن به‌وه‌ی كه‌ توانییان هه‌ر زوو بارودۆخه‌كه‌ كۆنترۆل بكه‌ن و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی ئاژاوه‌گێڕانیش بۆ دروستكردنی گرژیی مه‌زهه‌بی پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌".  

ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی " گه‌ڕه‌كی ئه‌عزه‌مییه‌،  كه‌ رێگه‌ی سه‌ردانكه‌رانی ئاینییه‌ بۆ مه‌زاری ئیمام كازم و گه‌ڕه‌كی كازمییه‌ش پێویسته‌ له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه‌ جاران له‌ نێوانیاندا هه‌بووه وه‌ك  ره‌مزی پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌ و بیروباوه‌ڕه‌ جۆراوجۆره‌كانی عیراق بمێننه‌وه‌ ‌".  

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.