یەک شەممە, 10 ئایار 2015 03:00

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق: به‌ ئامانجگرتنی مه‌ده‌نییان له‌ شوێنه‌كانی په‌رستن كارێكی قێزه‌ونه‌

به‌غداد، ١٠ی ئایاری ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌ توندترین شێوه‌ ئێدانه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی كرد كه‌ هه‌ندێ مزگه‌وتیان له‌ پارێزگای دیاله‌ كرده‌ ئامانج كه‌ بوونه‌ مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی ده‌یان نوێژخۆێن. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌، به‌ڕێز كوبیش سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانییان ده‌كات و هیوای هه‌رچی زووچاكبونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت. 

 

به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌و وتی "ئه‌م كاره‌ قێزه‌ونانه‌ پێچه‌وانه‌ی گیانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ و هه‌روه‌ك نیشانده‌ری ئه‌و راستییه‌شن كه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ تیرۆریسته‌ تاوانبارانه‌ی ئه‌م كارانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن مه‌به‌ستیان پارچه‌پارچه‌كردن و وێرانكردنی رایه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی عیراقه‌". 

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.