هەینی, 08 ئایار 2015 03:00

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان زۆر زۆر نیگه‌رانه‌ له‌ نه‌بوونی پێشكه‌وتن بۆ ئازادكردنی یه‌كێك له‌ كارمه‌نده‌كانی

به‌غداد، ٨ی ئایاری ٢٠١٥:- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی زۆری خۆی سه‌باره‌ت به‌ نه‌بونی پێشكه‌وتن له‌ دۆزینه‌وه‌ی شوێن و ئازادكردنی كارمه‌نده‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێ كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ نزیك بینایه‌ی پارێزگای  دیاله‌ له‌ به‌عقوبه‌ له‌ رۆژی ٢٦ی نیسانی ٢٠١٥ رفێندرا و له‌و كاته‌شه‌وه‌ به‌ره‌و شوێنی نادیار براوه‌.  

 

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، وێڕای هه‌وڵه‌ چڕوپڕه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عیراقییه په‌یوه‌ندداره‌كان بۆ ئازادكردنی ئه‌و كارمه‌نده‌، به‌توندی داوا له‌ رفێنه‌رانی ده‌كات كه‌ هه‌رچی زووه‌ ئازادی بكه‌ن. 

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.