پێنج شەممە, 11 حوزەیران 2015 12:33

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر کەوتنی شاری موسڵ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێز یان کوبیش بەردەوامی کەمپینی تیرۆر لەلایەن داعشەوە ڕیسوا دەکات

بەغدا، ١٠ی حوزەیران ٢٠١٥، لەوەتەی ساڵێك لەمەوبەر کە داعش دەستی بەسەر شاری موسڵدا گرتووە، ژیانی ملیۆنان کەسی  تێکداوە و خستۆتە مەترسییەوە بەهۆی مەرگەسات و تاوانەکانیان بەتایبەتی لە دژی کەمە نەتەوایەتییەکان، هەندێک لەو تاوانانەش لەوانەیە بچنە چوارچێوەی تاوانی جەنگ و تاوان لە دژی مرۆڤایەتی وەکو ڕووداوی سەربازگەی سپایکەر و هەروەها تێکشکاندنی کەلەپووری کلتوری عیراقی و مێژووی مرۆڤایەتی. هەموو ئەمانە ئەوە دەردەخەن کە هێزی ئاسایشی عیراقی و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و کوڕانی هۆزە سوننیەکان بە هاوکاری لەگەڵ هەوڵی بەردەوامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هاوکاران دژی داعش بەمەبەستی کەمکردنەوەی توانا و دوورخستنەوەی تیرۆرستانی داعش.

لەهەمان کاتدا، ئەمە پێویستییان ڕێککەوتنی سیاسی هەموولایەنەکان و جێبەجێ کردنی بەرنامەی حکومەت هەیە بۆ ئەوەی پڕۆسەیەکی گشتگیر و دیالۆگی سیاسی لەنێوان هەموو پارتە سیاسییەکان و کەمە نەتەوایەتییەکان دروستبکرێت بەمەبەستی سەرکەوتنی ئاشتەوایی نیشتیمانی.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێز یان کوبیش وتی:" ئەم بۆنەیە وادەکات سووربین لەسەر کارکردن بۆ لەناوبردنی ئەو گروپە تیرۆستییە نێودەوڵەتییە کە ناسراون بە دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام" هەروەها بەڕێزیان وتی:" نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق دووبارە بەردەوامی کەمپینی تیرۆر لەلایەن داعشەوە ڕیسوا دەکات کە ئامانجی کوشتن و ڕووخاندنە و ئەو تاوانانەش کە لەوانەیە بچنە چوارچێوەی تاوانی جەنگ و تاوان لە دژی مرۆڤایەتی و هەروەها تێکشکاندنی کەلەپووری کلتوری'

بەڕێز یان کوبیش هەروەها وتی :" بەناو دەوڵەتی ئیسلامی بریتییە لە مەترسییەکی گەورە لەسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کە پێویستی بە کاری جیددی و بەربڵاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەیە بۆ هاریکاری و یارمەتیدانی وڵاتانی ناوچەکە و عیراق لە شەڕی دژ بە داعش". هەروەها بەڕێزیان دڵنەوایی خۆی بۆ قوربانیانی دەست داعش ڕاگەیاند و دەست خۆشی کرد لە هەموو ئەوانەی کە لە ڕیزەکانی پێشەوە لەدژی تیرۆرستان دەجەنگن، ڕۆڵی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەبواری دابینکردنی چەک و تەقەمەنی و ڕاهێنان و پشتیوانی ئاسمانی بەرز نرخاند.  

هاریکاری نێودەوڵەتی دەربارەی بنبڕکردنی سەرچاوەی دارایی تیرۆرستان و کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان و ڕێگرتن لە تیرۆریستە نێودەوڵەتییەکان زۆرگرنگە. هەروەها داوای هاوکاری زیاتری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن لەسەر هاوکاریکردنی ملیۆنان خەڵکی ئاوارە لە سەرتاسەری عیراق کە پێویستیان بە شوێنی حەوانەوە و خۆراک و ئاوی خواردنەوە و خزمەتگوزاری بژێویی هەیە.

بەڕێز یان کوبیش ئاماژەی بەوەش کرد کە:" بارودۆخی مرۆیی لە عیراق بەردەوام سەختتر دەبێت و بەڕاستی كاره‌ساتێكی مرۆییە. زیاتر لە هه‌شت ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار كه‌س واته‌ نزیكه‌ی چواریه‌كی دانیشتووان لە عیراق پێویستییان بە هاوکاری مرۆیی هەیە و نزیکەی ٣ ملیۆن ئاوارەی ناوەخۆیی هەن". بەڕێزیان دەستخۆشیشی لە کۆمەڵگا خانەخوێکان کرد بەوەی کە بە گیانی لێبووردەیی و بەزەییانە هاوکاری ئاوارەکانیان کردووە. بەڕێزیان داوای لە حکومەتیش کرد بەزووترین کات کاربکات بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفتی ئەو ئاوارانە و دڵنیاییشیان پێبدات له‌وه‌ی ژیان و سەروماڵیان پارێزراو دەبێت لەکاتی گەڕانەوەیام  بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان کە لەژێر دەستی داعش ڕزگاردەکرێن.

جارێكی تر نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق پابەندبوونی خۆی دووبارە دەکاتەوە له‌ كاركردن بۆ پشتگیریكردنی پرۆسه‌ی سیاسیی و هەماهەنگی و ئاسانكاری كردن له‌ دابینكردنی هاوکاری مرۆیی نێودەوڵەتی و یارمەتیدانی په‌نابه‌ر و ئاوارە ناوەخۆییەکان و کۆمەڵگە خانەخوێکان وێڕای  پاراستنی کەلەپووری کلتووری عیراقی. 

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.