چوار شەممە, 17 حوزەیران 2015 10:04

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی راگه‌یاندنی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌

به‌غدا،١٦ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش چاوی به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌وره‌ نوێنه‌رانی راگه‌یاندنی عیراق كه‌وت و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا چه‌ندان پرسی وه‌ك بارودۆخی ئێستای عیراق له‌رووی سیاسی و سه‌ربازی و مرۆیی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ تاوتوێ كران. 

 

به‌ڕێز كوبیش داوای یارمه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی  عیراقی له‌ به‌رپرسانی راگه‌یاندن كرد له‌ پێناو ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و بابه‌ته‌ گرنگانه‌ی كه‌ پێیان وایه‌ ده‌بێ سیسته‌می نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، به‌ ئاژانس و فه‌ند و به‌رنامه‌‌ جۆراوجۆره‌كانییه‌وه‌ ده‌بێ زیاتر چه‌قیان بخاته‌ سه‌ر.  

وێڕای جه‌ختكردنیشی له‌سه‌ر رۆڵی راگه‌یاندن له‌ به‌هێزكردنی دیموكراسی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌ڕێز كوبیش وتی " له‌ راستیدا داعش  (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) بۆ هه‌موو عیراق، به‌ وڵات و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه‌، و  هه‌تتا بگره‌ بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه و جیهانیش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌".  

به‌ڕێزی باسی له‌ گرنگی راگه‌یاندنیش كرد له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی له‌ كه‌شێكی ئازاددا و ئه‌ركی حكومه‌ت و یاسادانه‌ران و پارته‌ سیاسییه‌كانیشه‌ كه‌ هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ ئه‌م كه‌شه‌ ئازاده‌ بڕه‌خسێنن. 

ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "ئازادی راگه‌یاندن به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراته‌. بۆیه‌ من داوا له‌ كاربه‌ده‌ستان ده‌كه‌م كه‌ دڵنیابن له‌وه‌ی كه‌ یاساكان و جێبه‌جێكردنه‌كانیان بۆ ئازادی راگه‌یاندن و پاراستنی رۆژنامه‌نوسان بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی لێهاتووانه‌ و ئازادانه،‌ به‌تایبه‌تیش به‌بێ هیچ ترس و توقاندنێك، ده‌بنه‌ ده‌سته‌به‌ر ". 

ئه‌و هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شی كرد كه‌ دوێنێ ١٤٦ ساڵ به‌سه‌ر ده‌ركردنی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی عیراقی تێپه‌ڕی. 

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.