پێنج شەممە, 18 حوزەیران 2015 12:42

نێردەی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووه‌كان پیرۆزبایی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی عیراق ده‌كات

به‌غدا، ١٧ی حوزێرانی ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆ به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزە‌وە نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش پیرۆزبایی له‌ هه‌موو خه‌ڵكی عیراق و به‌تایبه‌تیش موسڵمانان ده‌كات.   

 

به‌رێز كوبیش وتی:"وێڕای دڵخۆشیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی عیراق به‌م بۆنه‌وه‌، پیرۆزبایی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له‌ هه‌موو خه‌ڵكی عیراق ده‌كه‌م به‌تایبه‌تیش موسڵمانان".  

ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "له‌ راستیدا ئه‌مه‌ مانگی ره‌نگدانه‌وه‌ی گیانی لێبووردەیی و ئاشتی و خۆشه‌ویستی و سۆزه‌. من هیوادارم كه‌ ئه‌م جۆره‌ گیانه‌ به‌ درێژایی ئه‌و مانگه‌ پیرۆزه‌ هه‌ر درێژه‌ی هه‌بێت و سه‌ره‌تای كوتاییهاتنی ئه‌و توندوتیژییه‌ش بێت كه‌ به‌رۆكی ئه‌م وڵاته‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ی گرتووه‌. ره‌مه‌زانتان پیرۆز". 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.