شەممە, 20 حوزەیران 2015 03:00

راگه‌یاندنی یونامی سه‌باره‌ت به‌ راپۆرتی رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌مدواییه‌

به‌غدا، ٢٠ی حوزێرانی ٢٠١٥:- سه‌باره‌ت به‌و راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییانه‌ی دراونه‌ته‌ پاڵ یونامی و نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان یان كوبیش و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ كاری حكومه‌تی عیراق ، یونامی ئه‌وه‌ پشتڕاستده‌كاته‌وه‌ كه‌ نێرده‌كه‌ ئەوپەڕی پشتگیری له‌ حكومه‌تی عیراق سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بادی ده‌كات له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ خێراكردنی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق و "رێككه‌وتنی سیاسیی نیشتمانی" ، به‌ هه‌وڵه‌كانی ئاشته‌وانیی نیشتمانیشه‌وه‌، و كاری حكومه‌تی عیراق سه‌باره‌ت به‌ پشتگیریكردن له‌ ئاواره‌ ناوخۆییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌ به‌ره‌یان بۆ زێدی خۆیان.  

 

ئه‌م وته‌یه‌ی به‌ڕێز كوبیش له‌ وتارێكدا هاتووه‌ كه‌ له‌ كۆنفرانسی هاوپه‌یمانیی جیهانیی پارپس بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام)دا خوێندییه‌وه‌ كه‌ تێیدا پابه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانی بۆ پشتگیریی به‌رده‌وامی له‌ هه‌وڵه‌كانی سه‌ر‌ۆك وه‌زیران عه‌بادی و حكومه‌ته‌كه‌ی دووپات كرده‌وه‌.  

بۆ زانیاری سه‌باره‌ت به‌ راگه‌یاندنه‌كه‌ی به‌ڕێز كۆبیش سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ :

http://www.uniraq.org/index.php?option=com_k2&view=item&id=3876:briefing-of-srsg-j-n-kubis-to-the-small-group-of-the-global-coalition-to-counter-isil&Itemid=605&lang=en

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.