شەممە, 27 حوزەیران 2015 03:00

جۆرجی بوستین، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پشتگیریی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی بۆ ئازادیی راگه‌یاندن و پاراستنی رۆژنامه‌نووسان له‌ عیراق دووپات ده‌كاته‌وه‌

به‌غدا، ٢٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥:- له‌ وتاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌ رێوڕه‌سمی  یادكردنه‌وه‌ی سندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراق به‌ بۆنه‌ی ١٤٦مین ساڵی رۆژی راگه‌یاندن كه‌ تێیدا هه‌ر یه‌ك له‌ به‌ڕێز حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ڕێز سه‌لیم ئه‌لجبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و چه‌ندان وه‌زیر و سه‌ركرده‌ی سیاسی تر ئاماده‌ بوون، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین پابه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی بۆ پشتگیریكردن له‌ ئازادی راگه‌یاندن و پاراستنی رۆژنامه‌نووسان له‌ عیراق دووپات كرده‌وه‌. 

 

به‌ڕێز بوستین داوای له‌ راگه‌یاندنی عیراقی كرد بۆ "یه‌كگرتن له‌پێناو پشتگیریكردن له‌ ئازادیی راده‌ربڕین و گه‌شه‌دان به‌ راگه‌یاندنی عیراق و ئازدایی به‌رده‌ستخستنی زانیاری" و هه‌روه‌ك چۆن داوای له‌ رۆژنامه‌نووسانیش كرد بۆ "خۆدوورگرتن له‌ پشتگیریكردن له‌ چه‌مكی تایه‌فه‌گه‌ری و پتشگیریكردن له‌ هاندانی گفتوگۆ و میانه‌ڕه‌وی".   

وتاره‌كه‌ی به‌ڕێز بوستین رێزی له‌ سه‌دان رۆژنامه‌نووسی عیراقیش نا كه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٣ه‌وه‌ به‌هۆی توندوتیژییه‌وه‌ گیانی خۆیان به‌خت كردووه‌.  

****

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی  بكه‌ن  به‌ جێگری به‌رپرسی نووسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز خالید ده‌هاب ‌‌به‌ ئیمێلی   ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.