دوو شەممە, 29 حوزەیران 2015 11:30

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كوێت ئیدانه‌ ده‌كات

به‌غداد، ٢٨ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی بۆ سه‌ر مزگه‌وتی ئیمام سادقی شاری كوێت ئیدانه‌ كرد  و به‌ "دڕندانه‌"شی ناوزه‌دكرد. 

 

به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه‌ وتی "ئه‌مه‌ كارێكی تیرۆریستی دڕندانه‌یه‌ كه‌ كرایه‌ سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ مه‌ده‌نییه‌ بێتاوانانه‌ی كه‌ بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی روویان له‌و مزگه‌وته‌ كردبوو و به‌ بێچاریش تووشی ئه‌م هێرشه‌ بوون".  

ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی "به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كاره‌ تیرۆریستییه‌ ده‌كه‌م و سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆشم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی  قوربانییان و پایه‌دار ئه‌میری كوێت و حكومه‌ته‌كه‌ی و خه‌ڵكی كوێتیش ده‌كه‌م و هیوای هه‌رچی زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم". 

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.