سێ شەممە, 21 تەمموز 2015 09:35

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق سه‌باره‌ت به‌ كۆمكوژییه‌ كاره‌ساتباره‌كه‌وه‌‌ ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت

به‌غداد، ١٨ی ته‌موزی ٢٠١٥:- سه‌باره‌ت به‌و كۆمكوژییه‌ی كاره‌ساتباره‌‌ی كه‌ بووه‌مای مایه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان خانه‌واده‌ی بێتاوان كه‌ سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری بوون بۆ پێشوازیكردن له‌ جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی.   

 

به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه‌ وتی "ئه‌م كۆمكوژییه‌ قێزه‌وونه‌ له‌ هه‌موو سنوورێكی هه‌ڵسوكه‌وتیكی شارستانی به‌ده‌ره‌ به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ كاره‌ قێزه‌ونانه‌ هه‌رگیز ناتوانن باوه‌ڕی پته‌وی خه‌ڵكی دیاله‌ و عیراق به‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ لاواز بكات".  

به‌ڕێز كوبیش به‌م بۆنه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ خانه‌واده‌ تازیه‌باره‌كان ده‌كات و هیوای هه‌رچی زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ بریندراه‌كان ده‌خوازێت. 

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.