سێ شەممە, 04 ئاب 2015 12:47

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كوبیش ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه‌ی كه‌ باس له‌ قوربانییانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌نباردا ده‌رده‌بڕێت

به‌غداد، ٣ی ئابی ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه‌ ده‌رده‌بڕێت كه‌ باس له‌ كوژرانی ٤٠ مه‌ده‌نی و برینداربوونی ٣٠ی تر ده‌كه‌ن له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی له‌ ٣١ی ته‌موزدا بۆ سه‌ر شاری

روتبه‌ی رۆژئاوای ره‌مادی.  

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌ سه‌ربازییه‌كانیش، ٣ خانووی ئاواره‌ ناوخۆییه‌كان كرانه‌ ئامانجی هێرشێكی ئاسمانی و زانراویشه‌ كه‌ منداڵ له‌ ناو قوربانییه‌كاندا هه‌بووه‌. 

له‌مباره‌وه‌ به‌ڕێز كوبیش وتی "له‌كاتێكدا ئه‌م رووداوه گوماناوییه‌ هێشتا هه‌ر له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌، به‌ڵام من ئه‌م هه‌له‌ بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی گشت لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ ده‌قۆزمه‌وه‌ بۆ پابه‌ندبوونیان به‌ گرتنه‌به‌ری هه‌ر رێوشوێنێك بۆ پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ كاریگه‌رییه‌كانی هێرشه‌كان ". 

وێڕای داواكردنی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌ له‌ حكومه‌تی عیراق، به‌ڕێز كوبیش وتیشی "له‌ راستیدا دابینكردنی دادوه‌ری و لێپیچینه‌وه‌ بۆ پێشێلكاری و خراپه‌كارییه‌كان زۆر پێویسته‌ بێگویدانه‌ شوێن  ئه‌نجامده‌ری تاوان ". 

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.