چوار شەممە, 12 ئاب 2015 17:51

جێنشینی سه‌رۆكی یونامی دستخۆشی له‌ چاكسازییه‌ پێشنیاركراوه‌كه‌ی عه‌بادی ده‌كات

به‌غداد، ١١ی ئابی ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆ جۆرجی بوستینی جێنشینی سه‌رۆكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عیراق (یونامی) كه‌ جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ عیراقیشه ‌ ده‌ستخۆشی له‌ چاكسازییه‌ پێشنیاركراوه‌كه‌ی حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادیی سه‌رۆك

وزیران ده‌كات كه‌ له‌پێناو باشكردنی ژیانی خه‌ڵكی عیراق و به‌داموده‌زگایی كردنی وڵات و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی نراوه‌.  

به‌ڕێز بوستین له‌مباره‌وه‌ وتی "من ده‌ستخۆشی له‌ چاكسازییه‌ پێشنیاركراوه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌م كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ‌ خه‌ڵكێكی زۆر رۆژ به‌رۆژ زیاتر داوای چاكسازی و شیاویی ده‌كه‌ن". 

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی "گه‌نده‌ڵی و ناشیاویی ده‌بنه‌ مایه‌ی دروستبوونی ناره‌زایی و ‌ ئه‌ویش به‌ ده‌وری خۆیه‌وه‌ ره‌نگه‌ له‌لایه‌ن گرووپه‌ تیرۆریسته‌كانه‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستی خۆیان به‌ كاری بهێنن". 

ئه‌و هه‌ره‌وها وتیشی "ئه‌و چاكسازییه‌ی‌ ‌ گه‌نده‌ڵی بنبڕ ده‌كات و داموده‌زگاكانی وڵات رێك ده‌خات و شاره‌زایی زیاتر بۆ حكومه‌ت ده‌هێنێت و گه‌یاندنی خزمه‌ته‌كان بۆ خه‌ڵك  باش ده‌كات به‌ دڵنیاییشه‌وه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی به‌هێزكردنی یه‌كڕیزیی نیشتمانی و په‌ره‌ی زیاتریش به‌ ئاشته‌وایی ده‌دات له‌ كاتێكدا كه‌ هه‌موو عیراقییه‌ به‌شه‌ره‌فه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌ڕی تیرۆر له‌ هه‌وڵی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانیاندان ".  

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.