دوو شەممە, 17 ئاب 2015 07:03

جێنشینی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ توندترین شێوه‌ ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ كاره‌ساتباره‌كه‌ی به‌غداد ده‌كات

به‌غداد، ١٣ی ئابی ٢٠١٥:- جێنشینی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین به‌توندترین شێوه‌ ئیدانه‌ی هێرشه‌خۆكوژییه‌ كاره‌ساتباره‌كه‌ی بازاڕی جه‌میله‌ی شاری سه‌دری به‌غداد ده‌كات كه‌ بووه‌ مایه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ٤٥ كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زیاتر كه‌  به‌ داخه‌وه‌ ره‌نگه‌ به‌ره‌و زیادبوونیش بچێت . داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) به‌رپرسیاریی خۆی له‌و‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌‌ ده‌ربڕیوه‌.  

 

به‌ڕێز بوستین له‌مباره‌وه‌ وتی "من به‌راشكاوی ئه‌م هێرشه‌ قێزه‌ون و ترسنۆكانه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌م كه‌ دژی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی ، به‌ منداڵانیشه‌وه‌، له‌ بازاڕێكی گشتی ئه‌نجام ده‌درێت".

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی "ئه‌مه‌ هێرشێكی تیرۆریستی هه‌ڕه‌مه‌كییانه‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی لاوازكردنی بڕیاری شێلگیرانه‌ی خه‌ڵكی عیراق. من زۆر دڵنیام كه‌ تیرۆر دواجار هه‌ر شكست ده‌هێنێت".

لای خۆشییه‌وه‌، جێنشینی به‌ڕێز سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانییان ده‌كات و داوای هه‌رچی زوو په‌لكێشكردنی تاوانبارانیش بۆ به‌رده‌م دادگا ده‌كات.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.