یەک شەممە, 23 ئاب 2015 10:11

جێنشینی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ توندترین شێوه‌ كوشتنی ژنه‌ به‌ربژاره‌ په‌رله‌مانییه‌كانی موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ شه‌رمه‌زار ده‌كات

به‌غدا، ٢٢ی ئابی ٢٠١٥:- جێنیشینی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ڕێز جۆرجی بوستین توڕه‌یی خۆی سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵی كوشتنی ٣ ژنه‌ به‌ربژاره‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی شاری موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌رده‌بڕێت.


به‌ڕێز بوستین له‌مباره‌وه‌ وتی "من به‌و كوشتنه‌ دڕندانه‌ی ئه‌و ٣ ژنه‌ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ زۆر نیگه‌ران بووم كه‌ هۆكاره‌كه‌ی ته‌نها خۆپاڵاوتنیان‌ بووه‌ بۆ په‌رله‌مان له‌ هه‌ڵبژاردنی رابردوودا. له‌ راستیدا، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م تاوانی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریسته‌ نییه‌‌ دژی پاڵێوراوان".
وێڕای ناردنی سه‌رەخۆشی خۆی بۆ‌ خانه‌واده‌ی قوربانییانی ده‌ستی داعشی تیرۆریست، ئه‌و زیاتر وتی "من به‌ توندی ئه‌م كاره‌ تیرۆریستییه‌ دڕندانه‌یه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌م و داواش له‌ حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌م كه‌ هه‌مووهه‌وڵی خۆی بۆ په‌لكێشكردنی تاوانباران بۆ به‌رده‌م دادوه‌ری بخاته‌ گه‌ڕ".

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.