دوو شەممە, 31 ئاب 2015 09:32

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستخۆشی له‌ شێوازی ئاشتییانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان و پارێزگاریكردنی هێزه‌كانی ئاسایش ده‌كات

به‌غدا، ٣٠ی ئابی ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، بەڕێز یان كوبیش ستایشی خۆی سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی ئاشتییانه‌ و بێگرفتانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ناوه‌ند و باشوری عیراق ده‌رده‌بڕێت.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، به‌ڕێز كۆبیش دانی به‌ كاری لێهاتووانه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی عیراقیش نا كه‌ له‌ پارێزگاریكردنی خۆپیشاندانه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ و پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نوسان و خۆپیشانده‌ران به‌رپرسن له‌ پێناو رێگه‌گرتن له‌ توندوتیژی و كاری تێكده‌رانه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت ئاژاوه‌ و پشێوی بنێنه‌وه‌.

ئه‌مه‌ به‌ تایبه‌تی گرنگه‌ كاتێك راپۆرته‌كان باس له‌ چه‌ند "لایه‌نێكی نه‌ناسراو" ده‌كه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێ ترس و هه‌راسانكردن و هێرشكردن و هه‌ره‌شه‌كردنی مه‌رگ دژی خۆپیشانده‌ران و رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجام بده‌ن.

به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه‌ وتی: "ئه‌م جۆره‌ راپۆرتانه‌ مایه‌ی نیگه‌رانین و هه‌ر جۆره‌ هه‌وڵێكی له‌م بابه‌ته‌ش‌ پێویسته‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ران و هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ ڕه‌ت بكرێنه‌وه‌ و هێزه‌كانی ئاسایشیش پێویسته‌ به‌ گوێره‌ی یاسا په‌یوه‌ندداره‌كان به‌توندی رووبه‌روویان ببنه‌وه‌. هه‌روه‌ها، حكومه‌تیش پێویسته‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێ خۆپیشاندانه‌ ئاشتییانه‌كان له‌ رێڕه‌وی خۆیان لابدەن و رێگه له‌ كاری رۆژنامه‌نووسان بگرن دادگایی بكات". ‌

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.