پێنج شەممە, 01 تشرینی یەکەم 2015 10:58

پوخته‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌ڕێز حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی

نیویۆرك ، ٣٠ی ئه‌یلولی ٢٠١٥: ئه‌مڕۆ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڕێز بان كی مۆن، چاوی به‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی، كه‌وت.

له‌سه‌ره‌تادا به‌رێز سكرتێری گشتی پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك وه‌زیران كرد بۆ چاكسازییه‌كانی عیراق و پابه‌ندیی عیراق به‌ "ئامانجه‌ درێژخایه‌نه‌كانی گه‌شه‌پێدان" و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ به‌هێزكردنی فه‌رمانڕه‌وایی باش له‌ وڵاتدا. ئه‌و هه‌روه‌ها هانی سه‌رۆك وه‌زیرانیشی دا بۆ درێژه‌دان به‌ چاكسازیی بۆ ئه‌وه‌ی وا له‌ حكومه‌تی عیراق بكات كه‌ بتوانێت پێویستییه‌ به‌په‌له‌كانی خه‌ڵكی عیراق به‌ شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رانه‌ جێ به‌جێ بكات.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، به‌ڕێز كی مۆن ده‌ستخۆشی له‌ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عیراق كرد بۆ گه‌شه‌دان به‌ ئاشته‌وایی نیشتمانی و ئه‌وه‌شی به‌ زه‌قی خسته‌ڕوو كه‌ بۆ یارمه‌تیدانی عیراق له‌م هه‌وڵه‌ گرنگه‌یدا ‌نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عیراق (یونامی) هه‌ر به‌ پابه‌ند ده‌مێنێته‌وه‌ و هه‌روه‌ك چۆن به‌ گوێره‌ی پێویستیش درێژه‌ به‌ ‌ گه‌یاندنی یارمه‌ته‌ مرۆییه‌كان بۆ خه‌ڵكی پێویستی عیراق ده‌دات.

ئه‌وه‌ هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ باشانه‌ش‌ كرد كه‌ له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كاندا له‌ نێوان عیراق و دراوسێكانیدا له‌ هه‌رێمه‌كه‌ به‌دی هاتوون.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.