چوار شەممە, 28 ئەیلول 2016 03:00

پۆلیسی کۆمەڵگەیی لە هەرێمی کوردستانی عیراق ڕاهێنانی تایبەتی پێدەکرێت بۆ گەشەپێدانی کارتێک و کاریگەری و هەستیاری جێندەر گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

هەولێر، عیراق - ٢٨ی ئەیلولی ٢٠١٦ - لەژێر چاودێری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی عیراق، وە هاوکاری حکومەتی ژاپۆن، ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق ( یونامی) لەگەڵ نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خزمەتگوزاری پرۆژەکان (UNOPS) دەستیان کرد بە دوو کۆرسی ڕاهێنانی تایبەت لەژێر ناونیشانی " گەشەپێدانی کارتێک و کاریگەری و هەستیاری جێندەر بۆ بەرێوبەرایەتی پۆلیسی کۆمەڵگەیی لە هەرێمی کوردستانی عیراقدا" .


ئەفسەرانی پۆلیسی کۆمەڵگەیی هەردەم یەکەم کەسن بۆ وەڵامدانەوەی خەڵک و پێشکەشکردنی پاراستنی دەستبەجێ بۆ مافەکانی مرۆڤی هاوڵاتیان و نیشتەجێیان، پێشکەشکردنی ئەمنیەت و کەشێکی سەلامەت بە ڕێگەگرتن لە تاوان و دامرکاندنەوەی کێشە کۆمەڵایەتیەکان. ئەم وەڵامدانەوە خێرایەش لەگەڵ خۆیدا بەرپرسیارێتی بۆ ڕێزگرتن لە مافەکان و ئازادییە بنەڕەتیەکان بۆ هەموو خەڵکی عیراق هەڵدەگرێت.
ئەم ڕاهێنانە تایبەتەش ٣٠ ئەفسەری پۆلیس لەخۆدەگرێت لە هەولێر کە لە ٢٥ تا ٢٨ ئەیلولی ٢٠١٦ دەبێت، وە لە سلێمانیش ٢٥ ئەفسەری پۆلیس لە ٢ تا ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ دەبێت. مەبەست لە ڕاهێنانەکەش زیاتر بەهێزکردنی تێگەیشتنە بۆ یاساو فەرمانەکان، و مافەکانی مرۆڤ و ئازادیە بنەڕەتیەکان، و هەستیاری جێندەر، وە ڕێزگرتن لە پرینسیپە یاساییەکان و پێویستیەکان و جیاکاری نەکردن و هاوسەنگی و مرۆڤایەتی. بابەتەکانیش بریتی دەبێت لە کارتێکی نێوان تاکەکانی کۆمەڵگاو کارمەندانی جێبەجێکردنی یاسا لەمیانی ستراتیجی بۆلیسی و ئەو ممارەسانەی کە لەسەر بنەمای ستانداردەکانی مافەکانی مرۆڤدا دامەزراون، لەگەڵ جەختکردنەوەی تایبەت بۆ بابەتی هەستیاری جێندەر و هۆشیارکردنەوە.
هەریەک لە بەڕێزان نزار عبدالقادر ێالح، بەڕێوبەری پەیمانگەی جنێڤ بۆ مافەکای مرۆڤ و عقید زیاد قائد بیە بەڕێوبەری بەشی مافی مرۆڤ و ڕاهێنان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی پۆلیسی لوبنان، شان بەشان لەگەڵ کارمەندانی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ – یونامی وانەکان دەبەن بەڕێوە بەهاوکاری ئەکادیمیای پۆلیس لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق.
بۆ ئەوەی بتوانێت بەشێوەیەکی کارا خزمەت بە کۆمەڵگا بکات، پێویستە لەسەر پۆلیسی کۆمەڵگەیی کە ستانداردەکانی مافەکانی مرۆڤ بخاتە نێو یاساکانی بەڕێوەبردنی کارەکانیەوە. پێویستە ئەفسەرکان لەکاری ڕۆژانەیاندا ڕێز لە شکۆمەندی مرۆڤ بگرن و بیپارێزن، لەگەڵ پەرەپێدان و بەهێزکردنی مافەکانی مرۆڤ بۆ هەموو کەسێک.
لە چوارچێوەی ئەم پرۆژەیەشدا کە لەلایە حکومەتی ژاپۆنەوە پارەی بۆ تەرخان کراوە،UNOPS هەڵدەستی بە تازەکردنەوەو دروستکردنی ٣٠ سەنتەری پۆلیس لەگەڵ دابینکردنی کەرەستەکان، لە نێویشدا داینکردنی بەلانی کەم یازدە ئۆتۆمبێلی دەبل ئەکسل و ٣٠ ماتۆرسیکل و ٨١ ڕادیۆو لەگەڵ چەندین پارچە شتومەکی ناوماڵ ( اثاث).

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.