ئەم پەڕەیە چاپ بکە
پێنج شەممە, 17 تشرینی دووەم 2016 15:29

لێدوانی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەسەر یەك مانگی ئۆپەڕاسیۆنە سەربازیەکان بۆ ئازادکردنەوەی موسڵ

(بەغدا، ١٧ی تشرینی دووەم ٢٠١٦) ئەمڕۆ ماوەی یەك مانگی تەواوی ئۆپەڕاسیۆنە سەربازیە چڕوپڕەکانە بۆ ئازادکردنەوەی شاری موسڵ. لەگەڵ دەیان و هەزاران خێزان لە ناوچە تازە ئازادکراوەکان کە پێویستیان بە هاوکاری ڕزگارکردنی ژیانە، کۆمەڵگای مرۆیی لە عێراق دووچاری قەبارەیەکی گەورە لە پێویستی بوونەتەوە. ئەو بەرەوپێشچوونانەی ئەم دواییە زیاتر قەیرانی مرۆیی لە ووڵاتێکی وەك عێراق دەخاتە مەترسیەوە کە پێش وەختە ١٠ ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی بوو.


لە زۆربەی ناوچە تازە ئازادکراوەکان، ژێرخانی هاووڵاتیان وەكو ئاو و ووێستگەکانی کارەبا، قوتابخانەکان و نەخۆشخانەکان زیانیان پێگەیشتووە و خزمەتگوزاریە پزیشکیەکان زۆرجار بەردەستنین. خێزانەکان برسیانە بەهۆی لەدەستدانی ژیان و گوزەران، پچڕانی بەرهەمی خۆراك و کۆمەکی، و زیادبوونی نرخی خۆراك لە بازاڕەکان. دابین کردنی ئاو بۆ خواردنەوە و بەرهەمی کشتوکاڵی زیانی بەرکەوتووە، هەروەها ئامێری کشتوکاڵیش. زۆربەی خێزانەکان ناچارکراون کە ئاوی چارەسەرنەکراو لە بیرەکانەوە بخۆنەوە؛ منداڵەکانیان نەکوتراون، بەبێ پەروەردەی فەرمین و زۆربەیان زۆر پێویستیان بە هاوکاری دەروونی و کۆمەڵایەتیە. پیسبوونی زۆری ناوچە تازە ئازادکراوەکان بە مینە چێندراوەکان و تاکتیکە گەرمەکانی سەر زەوی لەلایەن ئەندامانی گروپە چەکدارەکان کە موسڵیان کۆنتڕۆڵکردووە بەکارهێندراون بەمەش مەترسی بەپەلە و ماوە درێژ دەخاتە سەر ژیانی ئەو خەڵکە و ژینگەکە.
خاتوو لیز گڕاندێ، ڕێکخەری مرۆیی بۆ عێراق گوتی: " لە هەر شوێنێك بتوانین، هاوکارانی کاروباری مرۆیی یارمەتی پێشکەش بە ئاوارەکان و خێزانە زیان بەرکەوتووەکان لە کۆمەڵگا تازە ئازادکراوەکان دەکەن، بە ناوی کۆمەڵگای مرۆییەوە. "ئێمە بەخێرایی کاردەکەین و لە نزیکەوە هەماهەنگی دەکەین لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراقی بۆ یارمەتیدانی هەندێك لەو کەسانەی کە زۆرترین مەترسیان لەسەرە لە جیهان".
نزیکەی 59,000 کەس ئاوارە بوون، لەوانە نزیکەی 26,000 منداڵ. بۆ هاوکاری کردنی حکومەتی عێراق، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومیەکان دەستیان کردووە بە دابین کردنی هاوکاری بۆ ئاوارەکان و خێزانانی دانیشتوی ناوچە تازە ئازادکراوەکان. زیاتر لە 40,000 کەس لە خێوەتگە فەرمیەکان لە سێ پارێزگا نیشتەجێکراون کە لەلایەن حکومەت و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومیە نەتەوەیی و نێودەوڵەتیەکانەوە ئامادەکراون و بەڕێوە دەبردرێن. زیاتر لە نیوەی ئاوارەکان بریتین لە ئافرەتان و کچان و سەرۆك خێزانە ئافرەتەکان کە زۆرجار بریتین لە ڕزگاربووانی دەستی توندوتیژی و مامەڵە خراپەکانی تری مافەکانی مرۆڤ.
زیاتر لە 13,000 ئاوارە پێشوازیان لێکراوە و وەرگیراون لەلایەن کۆمەڵگا خانەخۆییە بەخشندەکان یان لە باڵەخانە گشتیەکان ژیان دەگوزەرێنن. زیاتر لە 69,000 کەس هاوکاریان پێدراوە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ئاوارەبوونیان، زیاتر لە 114,000کەس پارچەکانی خۆراکیان وەرگرتووە، زیاتر لە 14,300کەس خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی تەنگەتاویان بۆ دابین کراوە و زیاتر لە 66,000 کەس کەل و پەلەکانی تەنگەتاوی ناوماڵیان بۆ دابین کراوە و هەندێك لە 124,000 کەس خزمەتگوزاریەکانی ئاو و پاك و خاوێنی وەردەگرن، لەوانە تانکەری ئاو. زیاتر لە 6,700 ئافرەت و کچ ڕاوێژکردنەکانی تەندروستی ئافرەتانی دووگیانیان وەرگرتووە، لەوانە ڕزگارکردنی ژیان و هاوکاری کردن لە کاتی منداڵ بوون. هەندێك لە 1,400 دانیشتنەکان بەڕێوەچوون بۆ گەیشتن بە ڕزگاربووانی دەستی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی. توانای پەناگە و خزمەتگوزاریەکان لەو خێوەتگایانەی ئێستا فراوان دەکرێن و باشترکراون، و شوێنی تەنگەتاوی نوێش بنیاتنراون.
نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومیەکان سوپاسگوزارن بۆ ئەو هاوکاریەی کە وەریدەگرن لەلایەن کۆمەكبەخشەکان بەڵام سەرچاوەی زیاتر بەپەلە پێویستن بۆ هاوکاری کردنی دەیان و هەزاران خێزان کە پێویستیان بە هاوکاریە. لەگەڵ نزیك بوونەوەی وەرزی زستان، و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو لە شەودا، خێزانەکان، زۆربەی ئەوانەی کە لە ماڵەکانی خۆیان ڕایانکردووە بێ هێنانی هیچ شتێك لەگەڵ خۆیان، پێویستیان بە گەرمکەرەوەکان و بەتانیەکان و کەل و پەلەکانی تری وەرزی زستانە.
زیاتر لە 100 هاوکارانی کاروباری مرۆیی لە ئێستادا هاوکاری ئەو کەسانە دەکەن کە زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ئۆپەڕاسیۆنە سەربازیەکان بە گوێرەی بنەماکانی مرۆیی بۆ مرۆڤایەتی، بێ لایەنی، بابەتیانە و سەربەخۆیی.
لەگەڵ نزیكبوونەوەی ئۆپەڕاسیۆنە سەربازیەکان بۆ ناو گەڕەکە قەرەباڵغەکانی شاری موسڵ، هاوکارانی مرۆیی زۆر نیگەرانن لەبارەی توانای خێزانە زیان بەرکەوتووەکان بەهۆی ململانێیەکە تاکو دەستیان بە شوێنێکی ئارام و هاوکاری بگات. لە خراپترین سیناریۆدا، زۆربەی هەر زۆری یەك ملیۆن کەس لەوانەیە لەوپەڕی مەترسیدابن لە کەوتنە بەر تەقەکردنەکان، نیشانە شکێنەکان (قەناس)، پیسبوون بەهۆی بۆمبە چێندراوەکان، دەرکردنی بەزۆرە مڵی ی هاووڵاتیان و لەوانەیە وەك قەڵغانی مرۆیی بەکاربهێندرێن. کەوتنەوەی قوربانی لە هاووڵاتیان، و نەبوونی توانا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە، زۆر جێگای نیگەرانین.
کۆمەڵگای مرۆیی لە عێراق زۆر بە قوڵی نیگەرانە سەبارەت بە ڕاکردنی هاووڵاتیان، و دووبارە، لە کۆتایی مانگی یەکەمی هەڵمەتی سەربازی بۆ سەر موسڵ، بانگەشەکان بۆ هەموو لایەنەکانی ئەم ململانێیە دووپات دەکەینەوە کە ئەوپەڕی ووزەیان بخەنەگەڕ بۆ پاراستنی مافەکانی هاووڵاتیان و پابەندبوونی بە ناچاری لە ژێر یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی.


واژۆکاران:

لیزا گڕاندێ، ڕێکخەری مرۆیی بۆ عێراق، نوێنەری مرۆیی لە عێراق، UNDP
ئەلتاف موسانی، نوێنەری ڕێکخراوی WHO لە عێراق
بڕونۆ گێدۆ، نوێنەری ڕێکخراوی UNHCR لە عێراق
فاضل ئەل زوبی، نوێنەری ڕێکخراوی FAO لە عێراق
ئیڤۆ فرێجسن، سەرۆکی نووسینگەی UNOCHA لە عێراق
عیرفان عەلی، سەرۆکی پرۆگرامی UN-Habitat لە عێراق
پاولا چیوانگو، جێگری نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئافرەتان OIC, UN Women لە عێراق
پیتەر هاوکینس، نوێنەری ڕێکخراوی UNICEF لە عێراق
سالی هایدۆك، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی WFP لە عێراق
ڕەمەناثان بەلەکڕیشنان، نوێنەری ڕێکخراوی UNFPA
تۆماس لۆثەر ویس، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی IOM لە عێراق
ئاڕۆن برێنت، نوێنەری ڕێکخراوی CARE لە باکوری عێراق
ئانێتا سەرنە، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ACF لە عێراق
ئەلبێرتۆ بۆکانێگرا، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی Cordaid
ئارام شەکەرەم، جێگری بەڕێوەبەری ڕێکخراوی Save the Children لە عێراق
خەلیل سلێمان، بەڕێوەبەری بەهاناوەچوون لە باکوری عێراق، لە ڕێکخراوی World Vision
ۆڵفگانگ گرێسمان، بەڕێوەبەری کاتی لە ڕێکخراوی NRC لە عێراق