هه‌ر له‌و رێوورهسمهدا، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین به ناوی نه‌ته‌وه یهكگرتوهوكانهوه وتارێكی پێشكه‌ش كرد كه تێیدا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نیی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كاندا كرد له دابینكردنی پاراستنی پێویست بۆ ژنان و كچان له عیراقدا به‌تایبه‌تیش له كاتی پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵدا. نوێنه‌ری رێكخراوی "فه‌ندی دانیشتوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان"یش له عیراق ، به‌ڕێز راماناسان بالاكریشنان، به زه‌قی ئاماژه‌ی به به‌شدارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد له باشكردنی توانای وڵات و یارمه‌تیدانی هه‌ستانه‌وه و به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی و داكوكی له هه‌مبه‌ر به‌هاناوه‌چوون و پێشپێگرتنی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری.
هه‌ڵمه‌تی ٢ ههفتهییش له هه‌ولێر له ٢٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٦ دا له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی راگه‌یه‌ندرا كه له وتاره‌كه‌یدا به‌ڵێنی پشتگیریی به‌رده‌وامی حكومه‌تی دا سه‌باره‌ت به توندوتیژیی دژی ژنان و كچان و داوای ئه‌وه‌شی كرد كه مافه‌كانی ژنانیش بخرێنه ناو پرۆگرامی خوێندنه‌وه. به‌ڕێز نێستۆر ئۆموهانگی جێگری نوێنه‌ری "فه‌ندی دانیشتوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان" به ناوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه وتارێكی پێشكه‌ش كرد كه تێیدا ئه‌ویش ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد بۆ پشتگیریكردن له حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فراوانكردنی خزمه‌ته ژیان ڕزگارکەرهكان بۆ ئه‌وانه‌ی كه به‌ده‌ست توندوتیژیی جێنده‌رییه‌وه ده‌ناڵێنن. ئه‌و ستایشی هه‌ماهه‌نگیی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه‌كه‌ی كرد له دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری ژنان له پارێزگای دهۆك بۆ دابینكردنی خزمه‌تی ته‌ندروستیی بیروهۆشی و پشتگیری ده‌رونی بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه له‌ده‌ست توندوتیژییه‌كانی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) ئازاریان چێشتووه. هه‌ر له‌و رێورهسمهشدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم خه‌ڵاتێكی به‌نرخی دایه به‌رپرسی سه‌نته‌ری ژنانی دهۆك كه له‌لایه‌ن فه‌ندی دانیشتوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت وه‌ك رێزگرتنێك له هه‌وڵه به‌رچاوه‌كانی ئه‌و سه‌نته‌ره هه‌ر له دروستبوونی له ساڵی ٢٠١٥ه‌وه.
هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چه‌ندان چالاكی گشتیی تریشی له پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك ئه‌نجامدا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاری سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری. چالاكییه‌كه‌ی دهۆك له چادرگه‌ی دومێز به به‌شداریی ئاواره‌كان ئه‌نجامدرا به‌گرتنه‌خۆی ئه‌و گه‌نجانه‌ش كه چه‌ندان چالاكیی هونه‌رییان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی هه‌ڵمه‌ته‌كه پێشكه‌ش كرد. له سلێمانیش، چالاكییه‌كی گشتی له پاركی هه‌واری شار به به‌شداریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هاوبهشكارانی حكومی و ناحكومی ئه‌نجامدرا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاریی ناو خه‌ڵك سه‌باره‌ت به‌و چالاكییانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه هه‌یه و هه‌روه‌ها بۆ هاندانیشیان له‌سه‌ر به‌شدرایكردنیان له‌م چالاكییانه‌دا.