ئەم پەڕەیە چاپ بکە
سێ شەممە, 20 کانونی یەکەم 2016 15:52

ڕێکخراوى کۆمیسارى باڵاى پەنابەران (UNHCR) بە خۆشحاڵیەوە پێشوازى لە هاریکاریەکانى ئەڵمانیا دەکات بۆ کۆمەک و یارمەتیدان و پارێزگارى لێکردنى ئاوارە عیراقیەکان

٢٠-١٢-٢٠١٦: ڕێکخراوى کۆمیسارى باڵاى پەنابەران (UNHCR) وەکو ڕێکخراوێکى هاریکارى کردنى ئاوارەکان و پەنابەرانى سەر بە (UN) پێشوازی کرد لە هاریکاریەکانى ئەڵمانیا بە گوژمەى 3 ملیۆن یۆرۆ بۆ کۆمەک و یارمەتیدان و پارێزگارى کردنى ئاوارە عیراقیەکان کە ژمارەیان لە 3 ملیۆن زیاترە.

بەو هەریکاریەى ئێستا کۆى گوژمەکانى هاریکارى ئەڵمانیا لە ساڵى 2016 دەگاتە 24 ملیۆن یۆرۆ و لە ماوەى 3 ساڵى ڕابردوشدا دەگاتە 39 ملیۆن یۆرۆ.

ئەو هاریکاریە دەستکراوەى ئەڵمانیا وا دەکات ڕێکخراوى کۆمیسارى باڵاى پەنابەران (UNHCR) بەردەوام بێت لە دەستپێشخەریەکانى بۆ هاریکارى و کۆمەک کردن و پاراستنى ئاوارە عیراقیەکان و دابەش کردنى کەلوپەلى زستانە لە وەرزى سەرماوسۆڵەدا.

ئەو هەماهەنگیەى ئەڵمانیا زۆر لە کاتێکى گونجاو هات چونکە ئێستا ڕێکخراوى کۆمیسارى باڵاى پەنابەران (UNHCR) لە خەمى ئەوەدایە بەدەم ئاوارەکانەوە بچێت و کۆمەک و هاریکاری مرۆییان بۆ دابین بکات ، بە تایبەتى لەوبارودۆخە کە ڕێژەیەکى زۆر زیاتر خەڵک ئاوارە بووە بە هۆکارى هێرشە سەربازیەکان لە موسڵ.

هاریکاریەکانى زستانەى ڕێکخراوى کۆمیسارى باڵاى پەنابەران (UNHCR) ئەو بابەتانە دەگرێتەوە :

شەش بەتانى و یەک سۆپا یەک دەستەى کەلوپەلى پلاستیکى یەک جەلیکانى ئاو لەگەڵ یەک جەلیکانى نەوت.

دابەش کردنى نەوت بۆ چوار مانگ دەبێت بۆ هەر خێزانێک بۆ ئەوەى خواستى زستانەیان بۆ دابین بکات.

هەروەها گوژمە پارە دابین کراوە بۆ خێزانە نەدارەکان. تەنها لە مانگى تشرینى دووەم ، ڕێکخراوى کۆمیسارى باڵاى پەنابەران (UNHCR) کەلوپەلى زستانەى بەسەر 91،500 ئاوارەى ناوخۆ دابەش کردووە لەناو کەمپ و لە دەرەوەى کەمپ.

هەروەها ڕێکخراوى کۆمیسارى باڵاى پەنابەران (UNHCR) ئەو یارمەتیانە دەگرێتەوە کە تەرخان کراوە بۆ ڕێگرى کردن لە توندوتیژیەکانى ناو خێزان و توندوتیژى دژ بە ئافرەتان و منداڵان و هەروەها کۆمەک یارمەتى بۆ گەشەپێدانى مرۆیى و هۆشیار کردنەوەى کۆمەڵگا و پتەو کردنى بنەما دەرونیەکان.

ئەو هاریکارى و هەماهەنگیانە لە رێگاى دەزگاى کۆمەڵگا مەدەنیەکان و دابەش کردنى راستەوخۆ ئەنجام دەدرێت.

کونسوڵى ئەڵمانیا لە عیراق (فرانز جۆزێف کرێم) پێداگرى لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەڵمانیا ئامادەیە هاریکارى و کۆمەکى بۆ ئەوانە دابین بکات کە پێویستیان بە فریاگوزارى خێرا هەیە وەکو هاریکاریە مرۆییە سەرەتاییەکان و دەڵێت:

"ئێمە دەستخۆشى لە ڕێکخراوى کۆمیسارى باڵاى پەنابەران (UNHCR) دەکەین کە یارمەتى خەڵکى نەدار دەدات لە عیراق بە چاوپۆشى لە بیروباوەڕ یان لە ڕەگەز".

نوێنەرى ڕێکخراوى کۆمیسارى باڵاى پەنابەران (UNHCR) لە عیراق دەڵێت :

"ئەو یارمەیتەى کە ئەڵمانیا بە دەستکراوەیى پێشکەشى دەکات لەو کاتە هەستیارە وا دەکات ڕێکخراوى کۆمیسارى باڵاى پەنابەران (UNHCR) لە دەستپێشخەریەکانى بەردەوام بێت بۆ هاریکارى کردن و پارێزگارى لێکردنى خەڵکانێکى نەدار و لێقەوماو لە عیراق".

لە کۆى 3.1 ملیۆن ئاوارەى عیراق لە سەرەتاى ساڵى 2014، زیاتر لە 100،000 کەس ئاوارە بووە لەوەتەى پرۆسەى ڕزگار کردنى موسڵ دەستى پێکردووە لە مانگى تشرینى یەکەم.

لە قۆناغى ئیستادا ڕێکخراوى کۆمیسارى باڵاى پەنابەران (UNHCR) شەش کەمپى ئامادە کردووە بۆ پێشوازى کردنى ئەو ئاوارەنەى لە موسڵ و شارۆچکەکانى دەوروبەرى دێن هەروەها لە سۆنگەى دروستکردنى سێ کەمپى تریشە بۆ وەرگرتنى خەڵکى زیاتر.

تێچووى ئەو یارمەتیانەى ڕێکخراوى کۆمیسارى باڵاى پەنابەران (UNHCR) بۆ فریاگوزارى موسڵ ئامادەى کردووە دەگاتە (196.2 دۆلار) کە تەنها 57% دراوە. بەڵام کورت هێنانى گەورە لە تێچووى دابین کردنى پرۆگرامى کەلوپەلى زستانەیە.

 

بۆ زانیارى زیاتر : پەیوەندى بکە بە :

کارۆلاین گلاک : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. +964 780 920 72 86،

بەتول احمد : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. +964 7719945692.

نوێنەرى ڕێکخراوى کۆمیسارى باڵاى پەنابەران (UNHCR) برۆنۆ جیدۆ ئامادەیە بۆ چاو پێکەوتن : بە ئینگلیزى و فەرەنسى و ئیتاڵى