چوار شەممە, 28 کانونی یەکەم 2016 14:26

یونامی یه‌كه‌م قۆناغی پرۆژه‌ی په‌روه‌رده‌یی خۆی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راده‌گه‌یه‌نێت گرنگ

هه‌ولێر، ٢٧ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٦:- نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی)، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافه‌كانی مرۆڤ و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، دوا كۆبونه‌وه‌ی بۆ "لێژنه‌ی ئاراسته‌كار" رێكخست كه‌ پێشتر بۆ پێداچوونه‌وه‌ی پرۆگرام (مه‌نهه‌ج)ی په‌روه‌رده‌ی ئاینی و زانیاریی له‌سه‌ر ئاینه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی پێكهاتبوو. كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌ هه‌ولێر له‌ ٢٦ی كانونی یه‌كه‌مدا به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و رێكخراوی یونیسكۆ و سه‌كۆی بیری ئیسلامی و رێكخراوه‌ ناحكومییه‌ په‌یوه‌ندداره‌كان و مامۆستایانی زانكۆ ئه‌نجامدرا.

له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌، "لێژنه‌"كه‌ گه‌یشته‌ دوا ده‌رئه‌نجام وراسپارده‌ و سه‌ره‌نجه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ گه‌شه‌پێدانی پرۆگرامی خوێندن بۆ په‌روه‌رده‌ و زانیاریی بابه‌ته ئاینییه‌كان.

دواتر نوێنه‌ری یونامی و "لێژنه‌ی ئاراسته‌كار" له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ، به‌ڕێز پشتیوان سادق، كۆبونه‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی كاره‌كانی "لێژنه‌"كه‌ به‌ گرتنه‌خۆی پێدانی كورته‌یه‌كی پلانی كاریش به‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ سه‌باره‌ت به‌ گه‌شه‌دان به‌ په‌روه‌رده‌ی ئاینی. لای خۆشیه‌وه‌، به‌ڕێز وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌ستخۆشی له‌و هه‌وڵه‌ كرد و به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش به‌ڵێنی پێداچوونه‌وه‌ و تاوتوێكردنی پلانی كاره‌كه‌یدا له‌لایه‌ن لێژنه‌ په‌یوه‌ندداره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.