هەینی, 30 کانونی یەکەم 2016 03:00

نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانە بۆ سەلامەتی هاووڵاتیان دوابەدوای هێرشی ئاسمانی کە باڵەخانەی نەخۆشخانەیەکی لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ کردوەتە ئامانج

(بەغدا، عێراق، ٣٠ کانوونی یەکەمی ٢٠١٦): نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر نیگەرانە لە بارەی ئەگەری کەوتنەوەی قوربانی لە ڕێزی هاووڵاتیان دوابەدوای هێرشێکی ئاسمانی کە دوێنێ باڵەخانەی نەخۆشخانەی ئیبن ئەل ئەثیری لە ناو موسڵ کردە ئامانج. گوتەبێژی ئۆپەڕاسیۆنی هێزی هاوبەش بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ.

لیزا گڕاندێ ڕێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق گوتی،" ئەو خێزانانەی کە لە ناو موسڵ گیریان خواردووە پێش وەختە زۆر زیانیان پێگەیشتووە و پێویستیان بە پاراستنە،". زۆر گرنگە بۆ هەموو لایەنەکان ئەوەی پێیان دەکرێت بیکەن بۆ پاراستنی هاووڵاتیان بە گوێرەی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی، لە هەردوو کاتدا چ لە ماوەی یان لە دوای جێبەجێ کردنی شەڕەکان. ئەمە بریتی یە لە بەرپرسیارێتیەکی هەمە لایەنە."

هاووڵاتیان لە ناو موسڵ دووچاری زەنگە مەترسیدارەکان دەبنەوە. نەتەوە یەکگرتووەکان بە تایبەتی نیگەرانە بەهۆی زیادبوونێکی بەرچاوی ژمارەی بریندارانی ڕاتەکانی دەروونی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا. لەوەتەی ١٩ی کانوونی یەکەم، نزیکەی ١٠٠٠ کەس لە موسڵەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراون کە بریتیبوون لە بریندارانی ڕاتەکانی دەروونی.

خاتوو گڕاندێ گوتی،"هیچ شتێك لە پیرۆزی ژیان گرنگتر نیە،"."پاراستنی ژێرخانی هاووڵاتیانیش زۆر گرنگە. هەروەك ئۆپەڕاسیۆنە سەربازیەکان دەچنە نێو قوڵایی قەزاکانی ناوەوەی موسڵ، دەبێت ئەوپەڕی ئاگاداری هەبێت بۆ دووکەوتنەوە لە زیان گەیاندن بە نەخۆشخانەکان، قوتابخانەکان، ووێستگەکانی ئاو و ژێرخانەکانی تر کە بەردەوامی بە ژیانی هاووڵاتیان دەدەن. ئێمە سوپاسی ئەو هەوڵانە دەکەین کە لەلایەن ئۆپەڕاسیۆنی هێزی هاوبەش و هێزەکانی ئاسایشی عێراقی دراون بۆ سنوردارکردنی خاپوورکردن – و بانگەشەی هەموو لایەنەکان دەکەین بە شێوەیەك شەڕ بکەن کە دەگونجێت لەگەڵ ستاندەرە نێودەوڵەتیەکان و یاسای مرۆیی."

تاکو ئەمڕۆ، ١١٨٠٠٠ کەس ئاوارەبوون بەهۆی ئۆپەڕاسیۆنە سەربازیەکان بۆ ئازادکردنەوەی موسڵ. لە خراپترین سیناریۆدا زۆربەی زۆری ١ ملیۆن کەس لەوانەیە ناچاربکرێن لە ماڵەکانی خۆیان ڕابکەن. لەوەتەی چڕبوونەوەی ئۆپەڕاسیۆنە سەربازیەکان لە ٢٩ی کانوونی یەکەم، ٢٠٠٠ کەسی تر لە شارەکەوە ڕایانکردووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوکارانی مرۆیی هاوکاری ڕزگارکردنی ژیان دابین دەکەن بۆ ئەو کەسانەی لە هەرشوێنێك دەتواندرێت دەستیان پێبگەێندرێت، لەوانە گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ. لەوەتەی دەستپێکی ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی، ٣٥٩٠٠٠ کەس کەل و پەلەکانی کۆمەکی فریاگوزاریان وەرگرتووە لەو بەشانەی موسڵ و ناوچەی دەوروبەری کە تازە ئازادکراونەتەوە.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە:
کەیت پۆند، لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی لە عێراق، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. /+964 (0)782 780 6086.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.