یەک شەممە, 22 کانونی دووەم 2017 09:11

یونامی داوا لە حکومەت دەکات لێکۆڵینەوە لە ڕاپۆرتی ئەشکەنجەدان و کوشتنی دەستگیرکراوانی گومانلێکراو لە موسڵدا بکات

بەغدا، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) داوا لە حکومەتی عیراقی دەکات لێکۆڵینەوە لە ڕاپۆرتە ڤیدیۆیەکدا بکات کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە و تیایدا هەڵسوکەوتی دڕندانە و کوشتی دواهەمین سێ تیرۆرستی داعش دەردەکەوێت کە لە نێوان گەڕەکی ئینتیسار و کەڕامەی ڕۆژهەڵاتی موسڵ دەستگیرکرابوون. هەروەها وا دەردەکەوێت کە ئەو تیرۆرستانە لەلایەن کارمەندانی هێزی ئاسایشی عیراقییەوە دەستگیرکرابن.  

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.