سێ شەممە, 24 کانونی دووەم 2017 09:48

هاوکارانی مرۆیی ترسیان هەیە بۆ چارەنووسی ٧٥٠،٠٠٠ هاووڵاتی لە ڕۆژئاوای موسڵ

(بەغدا، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧): ١٠٠ ڕۆژ دوای دەستپێکی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان بۆ ئازادکردنەوەی موسڵ، هاوکارانی مرۆیی نیگەرانی زۆر دەردەبڕن سەبارەت بەم بارودۆخە سەختەی نزیکەی ٧٥٠،٠٠٠ هاووڵاتی کە لە ئێستادا لە بەشەکانی ڕۆژئاوای شارەکە ژیان دەگوزەرێنن لەو شوێنەی کەوا چاوەڕوان دەکرێت شەڕوپێکدادان لە هەفتەکانی داهاتوودا دەست پێبکات.

لیز گراندێ، ڕێکخەری مرۆیی بۆ عێراق گوتی." ئێمە هەستمان بە ئارامی کرد کەوا خەڵکێکی زۆر لە بەشەکانی ڕۆژهەلاتی موسڵ توانیویانە لە ماڵەکانیان بمێننەوە. ئێمە هیوادارین هەموو شتێك کرابێت بۆ پاراستنی سەدان و هەزاران کەس لەو کەسانەی کە لە سەرانسەری ڕووبارەکەن لە ڕۆژئاوا. ئێمە دەزانین کە ئەوان لەوپەڕی مەترسیدان و ئێمە ترسمان هەیە بۆ ژیانیان،"

لە پلانی لەناکاو کە پێش دەستپێکی هەڵمەتی موسڵ ئامادەکراوە، هاوکارانی مرۆیی هۆشداریاندا لەوەی زۆربەی هەرە زۆری یەك ملیۆن هاووڵاتی لەوانەیە بەهۆی جەنگەکەوە زیانیان پێبگات لە خراپترین سیناریۆیدا. تاکو ئەمڕۆ، ١٨٠،٠٠٠ کەس لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی شارەکە ڕایانکردووە، زیاتر لە ٥٥٠،٠٠٠ هاووڵاتی لە ماڵەکانی خۆیان ماونەتەوە.

هاوکارانی مرۆیی بەشێوەیەکی خێرا کاریان کردووە بۆ دابینکردنی هاوکاری ڕزگارکردنی ژیان. نزیکەی ٦٠٠،٠٠٠ کەس خۆراکیان وەرگرتووە، ٧٤٥،٠٠٠ کەس سوودیان لە هاوکاری ئاو و خاوێنکردنەوە وەرگرتووە و ٣٧٠،٠٠٠ کەس چاودێری پزیشکیان وەرگرتووە. هەشتا و پێنج لەسەدای ئەو کەسانەی کە لە موسڵەوە ئاوارەبوون لە ١٣ خێوەتگە و شوێنە تەنگەتاویەکان دەمێننەوە کە لەلایەن حکومەت و هاوکارانی مرۆییەوە بنیاتنراون. دە لەو خێوەتگایانە پێش وەختە پڕبوونەتەوە کە چوار لەو خێوەتگایانە درێژکراونەتەوە. حەوت خێوەتگەی تریش لە ژێر بنیاتناندان.

خاتوو گڕاندێ گوتی، "ئەم ڕاپۆرتانەی لە ناوەوەی ڕۆژئاوای موسڵ جێگای دڵتەنگین. هاوکارانی مرۆیی ناتوانن دەستیان بەم ناوچانە بگات بەڵام هەموو بەڵگەکان ئاماژە بە بارودۆخێکی زۆر خراپ دەکەن. نرخەکانی خۆراکی سەرەکی و کۆمەکیەکان بەرزن. ئاو و کارەبا لە گەڕەکەکان بە پچڕ پچڕی هەن و زۆربەی خێزانەکان بەبێ داهات تەنها ڕۆژێ یەك جار نان دەخۆن. ئەوانی تر ناچارکراون کە ئەساسی ناوماڵیان بسووتێنن بۆ خۆگەرمکردنەوە،"

خاتوو گراندێ گوتی " ئێمە نازانین لە ڕۆژئاوای موسڵ چی ڕوودەدات بەڵام ناتوانین ئەگەری بارودۆخەکانی هاوشێوەی گەمارۆدان یان ئاوارەبوونی بە کۆمەڵ بە دوور بگرین. تا ئێستا، نزیکەی نیوەی بریندارەکانی موسڵ بریتین لە هاووڵاتیان. ئێمە دەزانین کە لە زۆربەی حالەتەکان بەهۆی ئەوەوەیە کە هاووڵاتیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کراونەتە ئامانج. هەستێکی ترسێنەرە بیر لەو مەترسیانە بکەیەوە کە ئەو خێزانانە دووچاریان دەبنەوە، " ئەم هاووڵاتیانە لەوانەیە بەهۆی بۆمبە چێندراوەکان و تەقەکردنی ڕاستەوخۆ بکوژرێن و یان لەوانەیە وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکاربهێندرێن."

هێزەکانی ئاسايشى عێراقى چەمكێکی مرۆيی ئۆپراسیۆنەکانیان هەڵگرتووە کە تیایدا پاراستنى هاووڵاتیان دەخاتە چەقی پلانی جەنگ. هاوکارانی مرۆیی پێشوازی لەم پەیڕەوە دەکەن و بانگەشەی بەکۆمەڵ نوێدەکەنەوە بۆ هەموو لایەنەکانی ململانێ بۆ پابەندبوون بە ناچاریەکانیان لە ژێر یاسایی مرۆیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و دڵنیابوون لەوەی کە هاووڵاتیان دەستیان بە هاوکاری ڕزگارکردنی ژیان دەگات.

"سەرنجی جیهان لەسەر هەڵمەتی سەربازیە لە ناو عێراقدا، بەڵام کاتێك ئەم هەڵمەتە کۆتایی پێ دێت، هێشتا قەیرانێکی مرۆیی لە ئارادایە. نزيكەى سێ مليۆن تەنانەت چوار مليۆن عێراقی بە پشت بەستن بەوەی کە چی لە موسڵ و حەویجە و تلەعفەر ڕوودەدات لەوانەيە لە ماڵەکانی خۆیان ئاوارەببن لە کۆتایی ململانێیەکە. ئەم خێزانانە پێويستە بژاردەیەکی زۆر گرنگ هەڵبژێرن لەبارەی چۆنیەتی دووبارە بنیاتنان و دامەزراندنی ژيانی خۆیان. پێویستە لەسەر ئێمەش لێرە بین بۆ یارمەتیدانیان. ئێمە هیوا و بڕوامان وایە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەجێمان ناهێڵن لە دوای قەیرانی موسڵ. ئەمەش هەڵەیێكە و هەڵەیەکی زۆر گەورە دەبێت ئەگەر ڕوو بدات".

واژووكه‌ران:
ليز غراندي، منسق الشؤون الإنسانية في العراق،
آرون برنت، الممثل القطري لمنظمة كير في شمال العراق،
الطاف موساني، ممثل منظمة الصحة العالمية في العراق،
بانا كالوتي، المدير الإقليمي في الشرق الأوسط، مكتب الأمم المتحدة لخدمات المشاريع
برونو جيدو ممثل مفوضية الأمم المتحدة السامية لشؤون اللاجئين في العراق،
دينا زوربا، الممثل القُطري، هيئة الأمم المتحدة للمرأة
عرفان علي، رئيس برنامج الأمم المتحدة للمستوطنات البشرية في العراق،
فاضل الزعبي، ممثل منظمة الأغذية والزراعة للأمم المتحدة في العراق
فرانسيسكو موتا، مدير مكتب حقوق الإنسان / يونامي، ممثل مفوضية الأمم لشؤون اللاجئين المتحدة في العراق
ايفو فريجسن، رئيس مكتب الأمم المتحدة لتنسيق الشؤون الإنسانية في العراق،
لويز هاكسثاوسن، مدير اليونسكو في العراق
منير ثابت، المدير القُطري لبرنامج الأمم المتحدة الإنمائي في العراق
بيتر هوكينز، ممثل اليونيسيف في العراق،
راماناثان بالاكريشنان، ممثل صندوق الأمم المتحدة للسكان
سالي هايدوك، المدير القُطري لبرنامج الأغذية العالمي
توماس لوثر وايس، رئيس بعثة المنظمة الدولية للهجرة في العراق
لوك أحمد، المدير القُطري، منظمة قنديل
ماثيو نويري، المدير القُطري، ساماريتان بورس
مايك بونك، المدير القُطري، ويلثونجيرهالف
ستيف ديوتكوم، نائب المدير القُطري، مجلس اللاجئين الدنماركي


بۆ زانیاری زیاتر:
HC Office / UNOCHA, Philippe Kropf, ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. , +964 751 135 2875
CARE, Sandra Bulling, ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. , +49 157 53 60 54 81
DRC, Delawit Mesfin, ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. , + 964 751 740 3801
FAO, Karina Coates, ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. , +964 750 875 9701
HRO/UNAMI, Samir Ghattas, ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. , +9647901931281
IOM, Sandra Black, ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. , +964 751 234 2550
Qandil, Josh Ede, ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. , +9647511227011
Samaritan’s Purse, Alison Garza, ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. , +964 7510703805
UNDP, Nidaa Hilal, ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. , +964 780 447 3336
UNESCO, Dhea Subhee, ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. , +964 782 783 739
UNFPA, Mohamed Megahed, ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. , +964 750 342 7036
UN-Habitat, Alan Miran, ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. , 964 750 342 7036
UNHCR, Caroline Gluck, ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. , +964 780 920 7286
UNICEF, Sharon Behn Nogueira, ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. , + 964 782 782 0238
UNOPS, Charlotte Lancaster, ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. , +964 751 135 2970
UN Women, Bernice Rumala, ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. , +964 751 583 0045
Welthungerhilfe, Simone Pott, ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. , +49 228 2288 132
WHO, Pauline Ajello, ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. , +964 751 010 1460
WFP, Inger Marie Vennize, ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. , +964 780 915 0937

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.