هەینی, 03 شوبات 2017 18:20

نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ هەڵسا بە پاڵپشتی کردنی ڕاهێنانێکی تایبەتمەند لە سلێمانی گرنگ

سلێمانی - هەرێمی کوردستانی عیراق 30 کانونی دووەم 2017 - نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق / نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە 30 کانونی دووەمدا هەڵسا بە پاڵپشتی کردنی ڕاهێنانێکی تایبەتمەند بۆ 31 کەس لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە سلێمانی.



ناونیشانی ڕاهێنانەکە بریتی بوو لە " نوسینی پڕۆژە" کە مەبەست لێی بونیادنانی تواناکانی بەشداربووان بوو بۆ ئامادەکرن و پێشکەشکردنی پڕۆژە لە بوارى مافەکانی مرۆڤ وە بۆ وەرگرتنی هاوکاری ماددی و پاڵپشتی دیکە. بەشداربووان تیشکیشیان خستە سەر بنەماکانی ئامادەکردنی پڕۆژە بۆ نوسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ وە دوا بانگەواز بۆ پێشکەشکردنی پرۆژەکان بۆ سندوقی پاڵپشتی خۆبەخشی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە قوربانیانی ئەشکەنجە، هەروەها سندوقی پاڵپشتی خۆبەخشی تایبەت بە شێوە هاوچەرخەکانی کۆیلایەتی.

جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی میدیا، خاتوو بەیان ئیبراهیم ووتی، کەوا ڕاهێنانەکە هەلێکی چاکە بۆ بەشداربووان بۆ فێربوونی پڕۆسەی فەڕمی لە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی پڕۆژەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ و دەربارەی چۆنییەتی گەیشتن بە پارە بەخشەکان وە شێوازەکانی تر لە وەرگرتنی هاوکاری هەروەها رێگەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەسەر بابەتەکانی مافەکانی مرۆڤ.

بەڕێز دلشاد ناسراو سەرۆکی ڕێکخراوی مرۆڤ دۆستیش ووتی، ڕاهێنانەکە زۆر گرنگ بوو چوونکە توانی تێگیشتنێکی قووڵترمان پێ ببەخشێت دەربارەی پرۆسەی ئامادەکردنی پڕۆژەکان، لەگەڵ گرنگی هەموو پێکهاتەکانی پرۆسەکە. لە ئێستادا توناکانمان زیاتر گەشەی سەندووەو جۆری ئەم پرَۆژانەی کە ئامادەیان دەکەین لەمەودووا چاکتر دەبێت.

بەڕێز هەردی ئەحمەد سەرۆکی ڕێکخراوی فیوچەر کە رێکخەرى چالاکیەکە بوو، لە کۆتایی ڕاهێنانەکەدا زیاتر جەختى لەسەر ڕۆڵی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ/ یونامی کرد لە پاڵپشتی و بونیادنانی تواناکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان وە داوای هاوکاری زیاتریشی کرد لە داهاتوودا.
ڕاهێنانەکە بەشێک بوو لەم زنجیرە چالاکی و هاوکارییە تەکنیکیانەی کە لەلایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ/ یونامی پێشکەش دەکرێت بۆ هاوکاری دەزگاو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێم بۆ پاراستن و برەودان و پابەندبوون بە مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستانی عیراق.

****
بۆ زانیاریی زیاتر تکایه‌ په‌یوه‌ندی بکه‌ به‌ بەڕێز سەمیر غەتتاس، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی و وته‌بێژی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ عیراق به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ ٠٧٩٠١٩٣١٢٨١ ، و به‌ ئیمێڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.