یەک شەممە, 19 شوبات 2017 11:40

راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ ده‌درێته‌پاڵ وته‌بێژی سكرتێری گشتیی سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی عیراق

ئێمه‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كانی باشوری به‌غداد له‌ ١٦ی شوباتی ئیدانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌لایه‌ن داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام)ه‌وه‌ ئه‌نجامدراون و به‌رپرسیارییه‌تیشی هه‌ڵگرتووه‌. له‌م هه‌فته‌یه‌دا‌ پایته‌ختی عیراق زنجیره‌یه‌كی له‌مجۆره‌ هیرشه‌ دڕندانه‌یه‌ی به‌خۆوه‌ بینی. ئێمه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانییان و حكومه‌تی عێراق و خه‌ڵكی عیراق ده‌كه‌ین.

ئێمه‌ پشتیوانی خۆمان بۆ خه‌ڵكی عیراق ده‌رده‌بڕین له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ هه‌وڵانه‌ی به‌ مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن و رقوكینه‌ ده‌نرێن. نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشتی حكومه‌تی عیراق و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ شه‌ڕی تیرۆر و په‌ڕگیریی توندوتیژانه‌ و به‌تایبه‌تیش له‌رێگه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه‌ و لێكتێگه‌یشتنی دولایه‌نانه‌ له‌رێگه‌ی گفتوگۆیه‌كی گشتگر و ئاشتییانه‌دا.

فه‌رهان هه‌ق
جێگری وته‌بێژی سكرتێری گشتی
نیۆیۆرك، ١٧ی شوباتی ٢٠١٧

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.