دوو شەممە, 13 ئازار 2017 09:36

نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی نامیلکەیەک بە ناوی " نۆ ڕێککەوتننامەی سەرەکی مافەکانی مرۆڤ و سێ پرۆتۆکۆڵی ئارەزوو مەندانە" بڵاو ده‌كاته‌وه‌ گرنگ

هەرێمى کوردستان –عیراق، هەولیر 12 ى ئازارى 2017- نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاوکاریکردنى عیراق( یۆنامى ) ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ دەستى کرد بە دابەش کردنى پەڕتووکى " 9 پەیماننامە و رێککەوتننامە بنەڕەتیەکانى مافەکانى مرۆڤ لەگەڵ 3 پرۆتۆکۆلى سەرپشککراو" بە زمانى کوردى بەسەر چەندین لایەنى پەیوەندیدار لە هەرێمى کوردستانى عیراق.


ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ ئاسانکارى کرد بۆ بە چاپ گەیاندنى 10،000 کۆپى لە پەرتوکەکە، کە بە شێوەیەکى فەرمى لە سالیادى رۆژى جیهانى مافەکانى مرۆڤ لە 10 ى کانونى یەکەمى 2016 راگەیەندرا.

بە لە بەرچاوگرتنى ئەوەى کە پەیماننامەکانى مافەکانى مرۆڤ هیچ کاتێک وەرنەگێردراوەتە سەر زمانى کوردى، ئەم پەڕتوکە هاوکار دەبێت لە بلاوکردنەوەى رۆشنبیری مافەکانى مرۆڤ وە وا لە دامەزراوەکانى حکومەت و کارمەندانى بوارى یاسا و قوتابیان و رێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى دەکات کە پشت ببەستن پێ ى وەک سەرچاوەیەکى وەرگێردراوى باوەڕپێکراو کە دەقە یاساییەکانى بە زمانى دایک فەراهەم کردوە. ئۆفیسى مافەکانى مروڤ لە یۆنامى وەک بەشێک لە چالاکیە بەردەوامەکانى خۆى لە بوارى پێدانى هاوکارى تەکنیکى ئەم ئەرکەى بەجێ گەیاند بۆ ئەوەى پاڵپشت بێت بۆ هەرێمى کوردستان لە عیراق بۆ گونجاندن لەگەڵ پابەندیە نێودەوڵەتیەکانى خۆى لە چوارچێوەى پەیماننامەکانى مافەکانى مرۆڤ.

پەڕتوکەکە دابەش دەکرێت بەسەر چەندین لایەنى پەیوەندیدار لە هەرێمى کوردستان وەک: پەرلەمانى کوردستان، ئەنجومەنى دادوەرى، داواکارى گشتى، دامەزراوەکانى سەروەرى یاسا، وەزارەتەکان و بەرێوەبەرایەتیەکانى حکومەتى هەریمى کوردستان، دامەزراوەکانى پەروەردە، دەستەى سەربەخۆى مافەکانى مرۆڤ وە رێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى و کتێبخانە گشتیەکان.
****************
بۆ زانیاریی زیاتر تکایه‌ په‌یوه‌ندی بکه‌ به‌ بەڕێز سەمیر غەتتاس، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی و وته‌بێژی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ عیراق به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ ٠٧٩٠١٩٣١٢٨١ ، و به‌ ئیمێڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.