دوو شەممە, 13 ئازار 2017 10:07

پێشانگای "هونه‌ر بۆ ئاشتی" له‌ به‌غدا : ده‌ربڕینه‌كانی ئاشتی و ئاشته‌وایی و هیوا گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

به‌غدا- له‌ ڕاستیدا ، جوانیه‌كانی عێراق له‌و ڕه‌گه‌ كه‌لتوریی و مێژووییه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ هه‌یه‌تی سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕاستییه‌ی كه‌وا عێراق له‌ ئێستادا شه‌ڕی له‌ناوبردنی گروپی تیرۆریستی داعش ده‌كات ، زۆربه‌ی زۆری ته‌قینه‌وه‌و هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كانیش له‌سه‌ر شاری به‌غدایه‌ ، به‌ڵام عێراق تژیه‌ له‌ چالاكی رۆشنبیری و هونه‌ری ئاشتی ئامێز و پڕاو پڕ له‌ ژیان و ده‌ربڕ و جوان . ئه‌مه‌ ئه‌و به‌شه‌ی عیراقه‌ كه‌ خه‌ڵكه‌كان له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان به‌یه‌كه‌وه‌ كۆده‌كاته‌وه‌ به‌ بێ گوێدانه‌ ته‌مه‌ن و بیروباوه‌ڕ و ڕه‌نگ و نه‌ته‌وه‌ و ڕه‌گه‌ز ، به‌گیانێكی یه‌كپارچه‌یی و به‌جۆش كه‌ به‌یه‌كیان گرێده‌دات بۆ رێزگرتن له‌ ئاشتی و خۆشی و ئاسووده‌یی و بێلایه‌نی كه‌ هونه‌ر ده‌یانخاته‌ خه‌یاڵی كه‌سه‌كانه‌وه‌.

پێشانگای هونه‌ر بۆ ئاشتی له‌ به‌غدا ، كه‌ له‌لایه‌ن نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عێراق (یونامی) و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی سه‌ر به‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران رێكخرا ، ئه‌م چه‌مكه‌ی زیاتر روون كرده‌وه‌.

13321707 1450953731586651 859079408461429408 nئه‌م پێشانگایه‌ له‌ ٣ی ئاداری ٢٠١٧ له‌ هه‌یوانی یانه‌ی رۆشنبیری به‌غدادی كرایه‌وه‌ ، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێو جه‌رگه‌ی شه‌قامی موته‌نه‌بی – كۆنترین و به‌ناوبانگترینی شه‌قه‌ماكانی شاری به‌غدایه‌ و وه‌كو گه‌نجینه‌یه‌كی مێژوویی و ئه‌ده‌بی شاره‌كه‌ ئاماژه‌ی پێده‌درێ. نزیكه‌ی ٧٠ تابلۆی شێوه‌كاریی و كاریكاتێری و فۆتۆگرافی هونه‌رمه‌ندانی عێراق نمایش كرابوون . هه‌رچه‌نده‌ هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك شێوازێكی جیاوازی ده‌ربڕینی هه‌بوو به‌ڵام فاكته‌رێك ئه‌وانی كۆده‌كرده‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو كاره‌ هونه‌رییه‌ سه‌رسامه‌كانیان ده‌ربڕینی هیوایه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئاشتی له‌ نێوان خه‌ڵكی عێراق ، و په‌رۆشیه‌ بۆ ئاشتی و ئاشته‌وایی له‌ ئاینده‌دا بۆ بونیاتنانی جیهانێكی ئازاد و گه‌شاوه‌ بۆ نه‌وه‌ی دادێ. شێوه‌كاران و فۆتۆگرافه‌ران و كاریكارێسته‌ عێراقییه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌و پێشانگایه‌ی كه‌ یه‌كه‌مینه‌ له‌ پرۆژه‌ی هونه‌ر بۆ ئاشتی داوایان لێكرابوو له‌ به‌رهه‌مهپنانی كاره‌كانیان په‌یا‌مه‌كانیان ده‌رباره‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ و فره‌یی و ئاشته‌وایی و هیوا بگه‌ینن.

پێشانگاكه‌ خۆی له‌خۆیدا نمونه‌یه‌كی به‌رچاووی خۆڕاگری عیراقییه‌كانه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ململانێیه‌كی كاولكاری به‌رده‌وام دان دژ به‌ گروپی تیرۆریستی داعش كه‌ له‌ په‌له‌قاژه‌ی دواییه‌تی له‌ موسڵ و هه‌روه‌ها دژ به‌ شه‌پۆڵه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی كه‌ به‌ئه‌نقه‌ست خه‌ڵكی سڤیلی به‌غداو هه‌رشوێنێكی تر ده‌كه‌نه‌ ئامانج . ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات كه‌ سه‌ره‌ڕای ململانێی به‌رده‌وام هونه‌ر له‌ عێراقدا زمانێكی كۆكه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكییه‌ له‌ ئاشتی و ئاشته‌وایی . هه‌روه‌ها هونه‌ر له‌بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاولكارییه‌كانی داعش دژ به‌ شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كان و كاره‌ هونه‌رییه‌كانی ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشن خزمه‌ت ده‌كات .

له‌ پێشانگاكه‌دا ، جێگری نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق بۆ كاروباری سیاسی و هه‌ڵبژاردن به‌ڕێز جۆرجی بۆستین گرنگی هونه‌ری له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانی ئاشتی و ئاشته‌وایی و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ ژیان دووپات كرده‌وه‌ و وتی " ئه‌م كۆششانه‌ی له‌لایه‌ن كاریكارێستان و شێوه‌كاران و فۆتۆگرافه‌ره‌ به‌هره‌مه‌نده‌ عێراقییه‌كان كراون جیاوازییه‌ ئیتنی و تایفه‌گه‌رییه‌كان به‌لاوه‌ ده‌نێ و به‌ردی بناغه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی گشتگیر پێكده‌هێنێت و ده‌بێته‌ رێنیشانده‌رێك بۆ عێراقییه‌كان بۆ سه‌قامگیریی و خۆشگوزه‌رانی" .كاریكاریستی گه‌نجی عێراقی رائید حه‌سه‌ن كاته‌كانی خۆی به‌ كێشانی وێنه‌ی گرافیكی وسۆزبه‌خش به‌سه‌ر ده‌برد كه‌ په‌یامی روون و ئاشكرایان هه‌ڵده‌گرت . ئه‌و به‌ ئاسانی ئه‌وه‌ی ده‌گێڕایه‌وه‌ چۆن " بوونی عێراقێكی ئاشتی ئامێز و سه‌قامگیر تاكه‌ داخوازی ئه‌وه‌ ، به‌تایبه‌تیش ئایینده‌ی منداڵه‌كانی" . هه‌روه‌ها به‌ڕێز حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌ یه‌كێك له‌ تابلۆكانی دا ، كه‌ تیایدا ریزێكی درێژ خه‌ڵكی نۆره‌یان گرتبوو وهه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌یان پیاون ، بێئومێدی به‌ سیمایانه‌وه‌ دیاره‌ و سرنجێكیش كه‌ وشه‌ی ئ
اشتی له‌سه‌ر نه‌خشرابوو له‌ ناو سه‌ری یه‌كه‌مین كه‌سی ریزه‌كه‌ چه‌قێنراوه‌ و به‌ڕێز رائید ئه‌م كاره‌ی زۆر لا خۆشه‌ویسته‌ و كه‌ پرسیاری هۆكاره‌كه‌ی لێكرا ئه‌و به‌ ساده‌یی وتی " به‌ وردی سه‌رنج له‌م كاریكاتێره‌ بده‌ و سه‌یری ساده‌یی بیرۆكه‌كه‌ی بكه‌ - تاكه‌ شت كه‌ له‌ عێراق پێویستمان پێیه‌تی ئه‌وه‌یه‌ بیرۆكه‌ی ئاشتی بخرێته‌ مێشكی هه‌مووان بۆ ئه‌وه‌ی رزگار بین له‌هه‌موو چه‌مك و كرداره‌ شه‌ڕانگێزییه‌كان ، به‌مه‌ش بره‌و به‌ هۆش و بیر و دڵه‌كانمان ده‌ده‌ین و رێگاش به‌ ئاشتی ده‌ده‌ین له‌ ده‌مار و ئێسكه‌كانی له‌شماندا هاتوچۆ بكات" له‌ دوایشدا وتی "ئایا هیچ شتێك له‌م ده‌ربڕینه‌ باشتر هه‌یه‌" .

15894894 203274680137109 5656774179705419037 nله‌ كاتێكدا هه‌وره‌كانی زستان له‌ ئاسمانی شین و رووناك نه‌ده‌مان ، له‌ به‌ر گه‌رمایی تیشكی خۆر ره‌نگه‌كان به‌ ڕه‌وانی له‌ناو تابلۆكانی پێشانگاكه‌ تێكه‌ڵ به‌كتریی ببوون ، موحه‌مه‌د مویه‌سه‌ر به‌ ئارامی له‌ ته‌نیش وێنه‌كان و تابلۆكانی وه‌ستا بوو كه‌ بیرۆكه‌كانی ئه‌ویان ده‌رباره‌ی ئاشته‌وایی له‌ نێوان عێراقییه‌كان ده‌رده‌بڕین و یه‌كێك له‌ یه‌كێك له‌ تابلۆكانی لێبورده‌یی ئایینه‌كانی به‌رجه‌سته‌كردبوو و موحه‌مه‌د له‌م باره‌یه‌وه‌ وتی" باوه‌ڕی رووخساری نیه‌ ، بۆیه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ی تابلۆكه‌م رووخساری نیه‌ ، له‌وانه‌یه‌ ئیسلام بنوێنێت به‌ گوێره‌ی عه‌باكه‌ی و له‌وانه‌شه‌ باسی مه‌سیحیه‌تمان بۆ بكات به‌ گوێره‌ی ئه‌و خاچه‌ پیرۆزه‌ی له‌ رووخساری وێنه‌ كێشراوه‌ ، له‌ پشته‌وه‌ش شوێنی په‌رستنی هه‌ردوو ئاینه‌كه‌ به‌ كراوه‌یی ده‌رده‌كه‌وێت و پێشوازی له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ یه‌كێتی و ژیان گوزه‌راندن به‌ ئاشتی و شكۆداریی و كۆكی هه‌ڵده‌بژێرن" .

له‌ كاتێكدا به‌ڕێز موحه‌مه‌د مویه‌سه‌ر هیواكانی بۆ پێكه‌وه‌ ژیانێكی ئاشتییانه‌ له‌ عێراق ده‌رده‌بڕی ، بیرۆكه‌كانی وه‌كو بیرخه‌ره‌وه‌یه‌كه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ گفتوگۆ و هێنانه‌كایه‌ی هۆشداری و پته‌وكردنی گیانی لێبورده‌یی و یه‌كتر قبولكردنی به‌رامبه‌ر له‌ نێوان كه‌سه‌كانی ئاین و بیروڕا و كه‌لتوره‌ جیاوازه‌كان ، ئه‌مانه‌ش هه‌نگاوی گرنگن به‌ره‌و بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی پڕ له‌ هیواو ئاشتی له‌ عێراق و سه‌رتاسه‌ری جیهان .

دوای شاری به‌غدا ، پێشانگای (هونه‌ر بۆ ئاشتی) گه‌ڕۆك به‌ درێژایی مانگی ئادار و نیسان گه‌شتێك بۆ ئه‌م پارێزگایانه‌ی عێراق ده‌كات : بابل و كه‌ربه‌لا و زیقار و میسان و به‌سڕا و دیاله‌ و سه‌لاحه‌دین و هه‌ولێر .

نووسینی : له‌یلا شه‌مجی
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی یونامی

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.