سه‌كۆی دیاله چواره‌مینه له زنجیره‌ی سه‌كۆكانی گه‌نجان له وڵات‌دا كه ئامانج لێیان پێدانی ده‌نگه به گه‌نجان به‌هۆی ئه‌و رۆڵه یه‌كلایكه‌ره‌وه‌ی ده‌یگێڕن له كێشانی وێنه‌ی رێگایه‌ك بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له عێراقی ئاینده‌دا . به‌هۆی ئه‌م سه‌كۆیانه ده‌رفه‌تێك بۆ نه‌وه‌ی گه‌نجانی عێراقی له پاشخانه ئیتنی و تایفیه جیاوازه‌كان ده‌ڕه‌خسێت بۆ تاوتوێكردنی كێشه‌كانی دوای ململانێكان و هاتنه ناوه‌وه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی و ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕیان .
٦٨ گه‌نج له ته‌مه‌نه‌كانی نێوان (١٨-٣٥) ساڵ له پارێزگای دیاله به‌شداریان له سه‌كۆی "عێراق : گه‌نجان و پێكه‌وه‌ژیان" كرد ، كه نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عێراق به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئه‌مه‌لی عێراقی رێكیان خستبوو.
به‌ڕێز خزر موسلیم حافیز ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله به نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێز پارێزگار و كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و به‌ڕێز جه‌عفه‌ر زه‌رگوش ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی دیاله و خاتوو هه‌نا ئهدهور، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ل و جورجی بوستین ، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی له عێراق بۆ كاروباری سیاسی و هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ی دانیشتنی ده‌ستپێك بوون .
به‌ڕێز بوستین له میانه‌ی وته‌یه‌كدا وتی " خۆشحاڵم به‌وه‌ی له نێوان ئێوه‌م له پارێزگای دیاله، ئه‌و پارێزگایه‌ی خۆی له‌خۆیدا شهبهنگێكه فره‌یی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیی و تایه‌فی جیاوازی تێدا به‌دی ده‌كرێت . هه‌روه‌ها ئه‌و پارێزگایه‌شه قوربانیه‌كی مه‌زن و ئازاربه‌خشی داوه له به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌مه‌ش وای لێكردووه بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌بێت " و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی توندوتیژییه‌كان یه‌كێك له‌كارمه‌نده‌كانی له‌ده‌ستداوه .
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌كانیشیدا وتی" ئه‌م پارێزگایه ئازاری زۆری چه‌شتووه و قوربانی مه‌زنی داوه له به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر . دیاله ئه‌و پارێزگایه‌یه زانیویه‌تی چۆن به‌سه‌ر تیرۆر و دووبه‌ره‌كی و رق و كینه زاڵ بێت ، بۆیه‌ش بۆته وێستگه‌یه‌ك له وێستگه‌كانی زنجیره سهكۆكانمان سه‌باره‌ت به ڕۆڵی گه‌نجان له پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایی نیشتمانی ، گرنگیهكهشی له‌و سروشته فره‌ییه‌ی پارێزگا و له‌و ئازار و مه‌ینه‌تیانه‌ی تیرۆر و دووبه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریاندا وه‌ده‌ستده‌هێنێت".
سه‌كۆی دیاله چواره‌مینه له‌و زنجیره سه‌كۆیانه‌ی سه‌رتاسه‌ری وڵات ، یه‌كه‌مینیان له پارێزگای به‌سڕه له ٢٨ی كانونی دووه‌می ٢٠١٧ به‌سترا به به‌شداری ١٢٠ گه‌نجی چوار پارێزگای بااشووری عێراق به‌سڕا و میسان و زیقار و موسه‌ننا . دواتر سه‌كۆی دووه‌م له هه‌ولێر له ١٩ی شوبات به‌ڕێوه‌چوو به به‌شداری ١٣٥ گه‌نجی پارێزگای نه‌ینه‌وا و سێیه‌مین سهكۆش له شاری نه‌جه‌ف له ١٨ی ئادار رێكخرا به به‌شداری ١١٥ گه‌نجی پارێزگاكانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و بابل و قادسیه . سه‌كۆكانی دادێ له پارێزگاكانی سوله‌یمانی و به‌غدا و كه‌ركوك و سه‌لاحه‌دین ده‌به‌سترێن . دواهه‌مینیشیان كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی گشتگیر ده‌بێت له مانگی ئایار له شاری به‌غدا ده‌به‌سترێ و نوێنه‌رانی گه‌نجان تیایدا به‌شدار ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی راسپارده‌كانی له‌م سه‌كۆیانه ده‌رچوون بخرێنه ناو ئه‌و بڕیارانه‌ی پشتگیری پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی پێكه‌وه‌ژیان ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ك چۆن له سه‌كۆكانی تر په‌یڕه‌وی كرا ، به‌شداربووانی سه‌كۆی دیاله دابه‌شكران بۆ سه‌ر چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كاركردن بۆ گفتوگۆكردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به وه‌ی ده‌یانه‌وێت له عێراقی ئاینده‌دا بیبینن و چۆنیه‌تی به‌شداریكردنیان تێیدا . له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بووان گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی وه‌ڵامه‌كانیان كرد و چه‌ند ڕاسپاردهیهكیش پێشكه‌ش كرا .
***************
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه به به‌ڕێز سه‌میر غه‌تتاس به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی و وته‌بێژی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌م ژماره مۆبایله ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١ ، و به ئیمێڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.