پێنج شەممە, 30 ئازار 2017 08:27

نوێنه‌ر نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی یوسفییه‌ی باشوری به‌غدا ده‌كات

به‌غدا، ٣٠ی ئاداری ٢٠١٧:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی ٢٩ی مانگی یوسفییه‌ی خوارووی به‌غدا ده‌كات كه‌ بووه‌ مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك.



هه‌روه‌ها به‌ڕێز كوبیش پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی به‌ خانه‌واده‌ی قوربانییان راده‌گه‌یه‌نێت و هیوای زووچاكبونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.

به‌ڕێز كوبیش وتی "ئه‌م هێرشه‌ قێزه‌ونه،‌ كه‌ دووه‌مه‌ له‌ به‌غدا له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ ١٠ رۆژدا، له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی په‌رده‌پۆشكردنی شكسته‌كانی له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا له‌ موسڵ و شوێنه‌كانی تر ئه‌نجامدراوه‌. له‌ راستیدا كاری چه‌په‌ڵی له‌م بابه‌ته‌ش‌ هه‌رگیز كار ناكاته‌ سه‌ر بڕیاری خه‌ڵكی عیراق كه‌ قوربانییه‌كی زۆریان داوه‌ له‌ رزگاركردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌ تیرۆریستان".

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.