ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه بۆچی "دیداری عیراق: گه‌نج و پێكه‌وه‌ژیان" بۆ گه‌نجانی پارێزگای دیاله هێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن راوێژ و هه‌ندێ جاریش تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه بكه‌ن كه به‌لایانه‌وه گرنگن و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن راسپارده و نیگهرانییهكانیشیان به مه‌به‌ستی زانینی دیدی گه‌نجان سه‌باره‌ت به ئاشته‌وایی ده‌ربڕن.
دیداری دیاله كه له ٢٥ی ئاداری ٢٠١٧ به‌سترا چواره‌مینی ئه‌و زنجیره دیدارانه‌یه كه له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات ئه‌نجام ده‌درێن به به‌مه‌به‌ستی بیستنی ده‌نگی گه‌نجان به‌هۆی ئه‌و رۆڵه بنه‌ڕه‌تییه‌ی كه له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له ئایندهی عیراقدا هه‌یانه. له مانگی كانونی دووه‌می ٢٠١٧ ه‌شه‌وه ئه‌و دیداره هه‌ر پێشتر له به‌سڕه و نه‌جه‌ف و هه‌ولێر به به‌شداری زیاتر له ٤٠٠ گه‌نجی ئه‌و پارێزگایانه به‌سترابوو. به گوێره‌ی بڕیاریش، جاری داهاتوو ئه‌و دیداره له سلێمانی و كه‌ركوك و به‌غدا و سه‌لاحه‌دینیش ده‌به‌سترێت و دواتریش له مانگی ئایاردا له به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت كه تێیدا نوێنه‌رانی كۆڕبه‌نده‌كانی گه‌نجانی هه‌موو ئه‌و دیدارانه‌ی پێشتووتر به‌شدار ده‌بن بۆ یه‌كخستنی راسپارده‌كانی كۆبونه‌وه‌كان بۆ ناو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه پشتگیری له پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك شێوازی پێشوتری كۆنفرانسهكانیش به‌شداربووانی دیداری دیاله‌ش به‌سه‌ر چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كاردا دابه‌ش بوون بۆ راوێژ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌وان چۆن ده‌یانه‌وێ داهاتووی عیراق ببینن و چۆنیش ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن. له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا به‌شداربووان تاوتوێی وه‌ڵامه‌كانیان كرد و چه‌ندان راسپاردهشیان خسته‌ڕوو.
ره‌نده جه‌واد كازم یه‌كێك بوو له‌و ٦٨ به‌شداربووه ژن و پیاوه‌ی كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان ١٨-٣٥ ساڵدا بوو كه له‌و دیداره‌ی دیاله ئاماده بوون بۆ تاوتوێكردنی چه‌ندان پرسیار كه له‌لایه‌ن رێكخهرانهوه خرابوونه ڕوو كه بریتی بوون له نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) و رێكخراوی ئه‌مه‌لی عیراقی .
ده‌رچوویه‌كی زانكۆی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵه‌ش وتی كه كۆمه‌ڵه كاره‌كه‌ی هه‌رگیز بێ زانیاری و هاندان نه‌بوون. ئه‌و به به‌شی راگه‌یاندنی یونامی وتی "ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه بیركردنه‌وه‌یه‌كی فراوانیان و هه‌یه و رۆشنبیریشن. هه‌روه‌ها ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌رییان بۆ گفتوگۆ و پێشنیار هه‌یه كه ده‌بنه مایه‌ی سوودگه‌یاندن به كۆمه‌ڵگه. له راستیدا هاندان گرنگترین شته چونكه بێ ئه‌و هاندانه هیچ شتێك ئه‌نجام نادرێت".
ههرگێزیش كه‌میی له‌وباره نه‌بوو. به‌شداربووان كه‌وتنه مشتومڕی گه‌رم و دۆستانه سه‌باره‌ب به چه‌ندان شت به گرتنه‌خۆی داڕشتنی وشه و لێكدانه‌وه سه‌باره‌ت به په‌ره‌وه‌رده و یاسادانان و جێبه‌جێكردنی یاساكان و بهتاوانكردنی توندوتیژیی تایه‌فی و كۆتاییهێنان به سیسته‌می كۆتا و ره‌خساندنی هه‌لی كار و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاری له‌رێگه‌ی هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن و پێدانی رۆڵی زیاتر به گه‌نجان بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی په‌ڕگیری و توڕهه‌ڵدانی تایه‌فی . به‌شداربوویه‌ك به چرپه‌وه به به‌شداربوویه‌كی تری وت كه "ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كین كه ده‌مانه‌وێ له ئاشتیدا بژیهین. چۆن؟ له‌رێگه‌ی به‌هێزكردنی ئاشته‌وایی نیشتمانییه‌وه".
یه‌كێكی تریش به سۆزه‌وه باسی له رابردووی توندوتیژی ده‌كرد و وتی "به‌سه خوێنڕشتن له عیراق". به‌شداربوویه‌كی تریش چه‌قی قورسایی خستبووه سه‌ر ده‌سكه‌وتی ئابووری له سه‌قامگیری و جێگیریداو نمونه‌شی به‌وه هێنایه‌وه كه كاتێك كاره‌با له شوێنێك تێك ده‌چێت ئه‌وه هیچ كۆمپانیایه‌كی تری كاره‌با به‌هۆی نه‌بوونی سه‌قامگیرییه‌وه ئاماده نییه بێت و چاكی بكاته‌وه و یانیش وه‌به‌رهێنانی تێدا بكات. ئه‌و وتی "پشتگیریكردن له سه‌قامگیری هانی وه‌به‌رهێنان ده‌دات له عیراقدا".
به‌شداربوویه‌كی تری به ناوی موحه‌مه‌د مه‌جید لێكدانه‌وه و چاره‌سه‌رێكی ساده‌تری هه‌بوو. وێنه‌گری بازرگانیی ٢١ ساڵه وتی "هه‌موو گرفتی خه‌ڵك بریتییه له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و زمانی بارگه‌داری ئاینی و بهسوپاكردن و پرسه نه‌رێنییه‌كانی تریش په‌یوه‌ستن به وشیارییه‌وه. ئه‌وه‌ی پێویسته بیكه‌ین بریتییه له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاری".
هه‌دیل عه‌دنان حه‌سه‌ن وتی كه كاته‌كه تا راده‌یه‌ك سنوردار بوو بۆ تاوتوێكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی راسپارده‌كانی كۆمه‌ڵه كاره‌كه‌ی هاوڕابوو. ئه‌و ده‌رچووه زانكۆیه ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵه وتی "سوود له‌وه‌دایه كه ئه‌گه‌ر راسپارده‌كان و ده‌نگه‌كانمان بگات".
به‌ڵام هه‌ندێكیان گومانیان ده‌رده‌بڕی به‌و پێیه وه‌ك ئه‌وان وتیان ئه‌وانه‌ی كه گوێ له گه‌نج ده‌گرن كه‌من.
به‌شداربوویه‌كی تر كه له دانیشتنی كۆتایی بێهیوایی گه‌نجانی ده‌ربڕی كه له وته‌یه‌كی عه‌ره‌بییه‌وه وه‌ری گرتبوو كاتێك وتی "كاتێك ده‌نگت ده‌بیسترێت كه له‌گه‌ڵ یه‌كێكی زیندوو قسه بكه‌یت به‌ڵام تۆ كاتێك له‌گه‌ڵ مردوو قسه بكه‌یت ئه‌وه هیچ سودی نییه".
سكرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله به‌رێز خدر موسلیم حافیز وتارێكی له دانیشتنی ده‌ستپێكدا پێشكه‌ش به گه‌نجان كرد و وتی "ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه سه‌رقاڵ بین به گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وه‌ی كه چۆن یه‌كڕێزیی نیشتمانی بگێڕینه‌وه و به‌یه‌ك ده‌نگ و به نیازێكی دڵسۆزانه‌ی به‌هێزه‌وه قسه بكه‌ین" .
له دانیشتنی كۆتاییشدا، ئه‌و ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی گه‌نجان كرد و پێی وتن "له راستیدا راسپارده‌كانتان هه‌نگاوێ زه‌به‌لاحن" و داواشی لێ‌كردن كه را و نیگه‌رانییه‌كانیان بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه بخه‌نه‌ڕوو.
جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین گه‌نجانی دڵنیا كرده‌وه كه راسپارده‌كانیان سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئاشته‌وایی نیشتمانی له ئاینده‌دا ده‌گه‌یه‌نێته سه‌رۆك وه‌زیران له به‌غدا.
به‌رێز بوستین وتی "هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشنیارتان كردوون ده‌گه‌نه به‌رزترین ئاست. هه‌رچه‌نده هه‌ندێ جار رایه‌كان دژ به یه‌كه‌ن به‌ڵام هه‌ر خزمه‌تی دۆزه‌كه ده‌كه‌ن. ته‌حه‌دییه‌كانی ئه‌م پارێزگایه جیاوازه، كه به عیراقه بچكۆله ناوده‌برێت، راست و دروستن. ئێمه هه‌م بۆ ئه‌م پارێزگایه و هه‌م بۆ ته‌واوی عیراق خوازیاری خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیرین".
نوسنیی : سه‌میر غه‌تتاس
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی