یەک شەممە, 16 نیسان 2017 23:09

تورکیا بڕی 750،000 دۆلاری ئەمریکی بەخشی بۆ سەقامگیرکردنەوەی موسڵ

بەغداد، 13 ی نیسانی 2017- حکومەتی تورکیا بڕی 750،000 دۆلاری ئەمریکی بەخشیە دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیرکردن FFS ی سەر بە UNDP کە کار دەکات بۆ کۆمەکیکردنی دەستپێشخەریە خێراکان لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێردەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش).

بنەما لەسەر ئەو ئەولەویەتانەی لەلایەن حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارە ناوخۆییەکانەوە دەستنیشانکراون، FFS بە خێرایی یارمەتیدەر دەبێت لە دروستکردنەوەی ژێرخانی گشتی و دابینکردنی بەخشین (منحة) بۆ کاری بچوک و بەرزکردنەوەی توانستی حکومەتی ناوخۆیی و برەودان بە بەشداربوونی مەدەنی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و دابینکردنی خستنەسەرکاری ماوە کورت لەڕێی نەخشەی کاری گشتیەوە. بەخشینەکەی تورکیا دەبێتە هۆی خێرا شیاندنەوەی دامەزراوە سەرەکیەکانی تەندروستی و پەروەردە و ئاو لە بەشی ڕۆژهەڵاتی موسڵدا.

نوێنەری نشینگەی UNDP لە عێراق، خاتوو لیز گراندێ وتی :"ئەم بەخشینە لە کاتی خۆیدا بووە. زیاتر لە 200 پڕۆژەی سەقامگیرکردنەوە ئامادەن جێبەجێ بکرێن لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی موسڵدا. ئەم میهرەبانیەی تورکیا یارمەتیدەر دەبێت بۆ دڵنیابوون لەوەی ژێرخانی گشتی بە شێوەیەکی خێرا شیاندنەوەی بۆ ئەنجام دەدرێت. ئەمەش زۆر گرنگە."

باڵیۆزی تورکیا لە عێراقدا، بەڕێز فاتیح یەڵدیز وتی :" پێکەوەبوون لایەنی سەرەکیە بۆ داهاتووی عێراق. هەرچەندە سەرەتا دەبێت عێراقیەکان لەناو خۆیاندا هاویەك بن و پێکەوە بن، بەڵام وەکو ئەندامانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت ئێمە وەکو یەك پارچە لە تەنیشت هاوڕێ عێراقیەکانمانەوە بین. تورکیا کاری خۆی کردوە بۆ عێراقێکی یەك پارچە و یەکخراو و سەقامگیر و بوژاوە، ئەمە بەشێوەیەکی دوولایەنە و بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەم کارە. ئێمە سەربەرزین کە هاوبەشی بکەین لەگەڵ UNDP دا بۆ پێدانی بەخشینەکەمان و بەشداربوون لەو پڕۆژانەدا کە دەبنە هۆی بەدەستهێنانی ئەم ئامانجانە. تورکیا بەردەوام دەبێت وەکو بەخشەرێکی چالاک بۆ دابینکردنی هەموو هەوڵێك بۆ عێراقێکی باشتر."

دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیرکردن FFS لە مانگی تەمموزی 2015 دا دامەزراوە و لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوا و دیالەدا کاردەکات. زیاتر لە 500 پڕۆژەی تەواوکردوە یاخود لە بواری جێبەجێکردندایە لە 22 ناوچەدا. لە سەرەتای دەستپێکردنی قەرانەکەوە زیاتر لە 1.6 ملیۆن کەس گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵیان.

#IraqStabilization


بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:

خاتوو لیندزی مەکینزی، پسپۆری پەیوەندیەکان لەFFIS دا
ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
م.009647511353085

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.