یەک شەممە, 07 ئایار 2017 13:04

گفتوگۆیەک لەگەڵ جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بەڕێز جۆرجی بوستین لە زانکۆی نیویۆرکی نموونەیی نەتەوە یەکگرتووەکان گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

لە ڕۆژی سێ شەممە، بەرواری ٢ی ئایاری ٢٠١٧، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق بۆ کاروباری سیاسی و هەڵبژاردنەکان، بەڕێز جۆرجی بوستین وەک قسەکەری میوان بەشداری لە کۆنفرانسی زانکۆی نیویۆرکی نموونەیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد. زانکۆی نیویۆرکی نموونەیی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک دەزگایەکی چاڵاکی قوتابیان سەکۆی گفتوگۆیە و کۆمەڵگەیەکە بۆ هەمووان.

لە میانەی وتەکەی بە ناونیشانی "عیراق لەبەردەم دووڕیانێکدا"، بەڕێز بوستین قوتابیان و ستاف و میوانانی زانکۆی نیویۆرکی نموونەیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشناکرد بە مێژووی دەوڵەمەندی عیراقی وەک میزۆمۆتامیا و بێشکەی شارستانیەت، هەروەها تیشکی خستە سەر ئەو ڕاستییەی کە ئەمڕۆی عیراق هێشتا جێگەی لێکۆڵینەوەی شوێنەوارییە لەسەر شارستانیەتی سۆمەری و ئاشوری و بابلیەکان بگرە مێژووی چەرخی ناوەڕاستی عەرەبیش. بەڕێز بوستین باسی کاروچاڵاکیەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراقی کرد و ماندێتی ئەو نێردەیەی بۆ ڕوون کردنەوە و پاشان باسی مێژووی تازەی عیراقی کرد هەر لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە سەردەی شانزەهەم تا حوکمی بەریتانی و سەربەخۆیی لە سالی ١٩٣٢. بەڕێزیان باسی لە ئاڵۆزییە هەرێمیی و ناوەخۆیی و شەڕی دژبە تیرۆرستان و ڕیشەکێش کردنی داعش کرد و ئەمەش بووە مایەی گفتوگۆیەکی بە پێز لەگەڵ ئامادەبووان دەربارەی بارودۆخی سیاسی ئێستای عیراق.

هەروەها دەربارەی بارودۆخی مرۆییش بەڕێز بوستین تیشکی خستە سەر پێویستییەکانی ملیۆنان عیراقی کە بەهۆی شەڕی دژ بە تیرۆرستانیان زیانیان بەرکەوتووە. هیوای ئەوەشی خواست کە بەم زووانە شەری دژ بە داعش کۆتایی پێ دێت، بەڵام بە نیگەرانییەوە باسی لە قەیرانی مرۆیی لە عیراق کرد کە لەوانەیە درێژە بکێشێت تا ئەوکاتەی هەموو ئاوارە ناوەخۆییەکان دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ژیان و کۆمەڵگەی خۆیان بنیات دەنێنەوە.

لە کۆتایی وتەکەیدا، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بەڕێز بوستین پێشوازی لە دانیشتێکی پرسیار و وەڵام لەگەڵ قوتابییان و میوانان کرد.

خاتوو گرەیس لوبین، ڕێکخەری کۆنفرانسەکەی زانکۆی نیویۆرکی نموونەیی نەتەوە یەکگرتووەکان سوپاسی بەڕێز جۆرجی بوستینی کرد بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردە جیهانییەکان و هەروەها سوپاسگوزاریی قوتابییانیشی دەربڕی بۆ ئەو دەرفەتە تاکو بتوانن لە بەڕێزیان فێرببن. خاتوو لوبین وتی: " قوتابیانی زانکۆی نیویۆرک سەرسام بوون بە وتە و ئەزموونی بەڕێزتان کە توانیت بۆیان گوازیتەوە، هەروەها ئێمە زۆر سوپاست دەکەین کە دەرفەتت بە ئێمە دا بۆ ئەوەی میوانداریت بکەین."

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.